له خورماتوو لايه‌نه كوردييه‌كان نه‌گه‌يشتنه رێككه‌وتن و به جيا ده‌بنه هاوپه‌يمانى ليسته عه‌ره‌بييه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق بەشێکی لایەنە سیاسییە کوردییەکان ھاوپەیمانێتیان لەگەڵ بەشێک لە لیستە عەرەبییەکان لە شارۆچكه‌ی خورماتوو و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم پێکھێناوە.
له‌و باره‌يه‌وه عوسمان حه‌مه سه‌عيد، ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌ندى حزبى شيوعى كوردستان به كوردستان24ى راگه‌ياند، زۆر ھەوڵدرا لایەنە کوردیيەکان یەک دەنگ و یەک لیست بن، بەڵام ھەوڵەکان شکستیان ھێنا.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، لیستی نیشتمان لەگەڵ حزبی ئیسلامی عێراقی ھاوپەیمانی کردووە. حزبی شیوعیش لەگەڵ لیستی تەزامونی عێراقی بۆ ھەڵبژاردنەکان لە خورماتوو ھاوپەیمانە.
له‌و باره‌يه‌وه عوسمان حه‌مه سه‌عيد، گوتى: ئەو لیستەی ھاوپەیمانیمان لەگەڵ کردووە دژی بەرژەوەندییەکانی کورد نییە.
بە ھۆی خيانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه، بەشێک لە دانیشتوانی خورماتوو تائێستا هه‌ر له ئاواره‌یی ژیانیان ده‌گوزه‌رێنن، بەھۆی داگیرکردنی ئەو شارۆچكه‌یه‌وه پێشبینی دەکرێت دەنگی کورد کەم بکات، ھاوکات نەبەستنی ھاوپەیمانێتی نێوان لایەنە کوردییەکانیش دەنگی کورد پەرش و بڵاو دەکاتەوە، لە کاتێکدا ژماره‌ی دەنگده‌رانی کورد لە خورماتوو لە نێوان ٢٧بۆ ٣٠ ھەزار دەنگدەردایە.