ژمارەیەك لایەن چاوەڕێی كورسی زیاتر دەكەن
K24 - ھەولێر
به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێیانوایه هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ده‌بێته هۆكاری گۆڕانكاری له رێژه‌ی كورسی لایه‌نه‌كان، سەركردەكانی یه‌كگرتووی ئیسلامی ئەوە دەخەنەروو، 2 تا 3 كورسی زیاد ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش له چاوه‌ڕوانی 2 كورسی دیكه‌دان، هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌رییش وێڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێن "ده‌نگه‌كانمان زیاد ده‌كات"، به‌ڵام هیچ رێژه‌یه‌ك دیارناكەن.
حاجی كاروان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، بە كوردستان24 راگەیاند: "لە سلێمانی ساختەكارییەكی زۆركراوە و بە ھەژماركردنەوەی دەنگەكان بەدەست وەك یەكگرتوو كورسییەكی دیكە لەوێ زیاد دەكەین، لە ھەولێر و دھۆكیش بە ھەمانشێوە لە ھەر پارێزگایەی كورسیەكی دیكە زیاد دەكەین، چاوەڕێی ئەوەین لانیكەم پێنج كورسی بەدەست بێنین".
كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایوایه نیوه‌ی ده‌نگه‌كانیان دزراوه و پێشتر پێشبینی به‌ده‌ستهێنانی 4 كوررسیان كردووه، به‌ڵام ئێستا ته‌نها خاوه‌نی 2 كورسین و له چاوه‌ڕوانی به‌ده‌ست هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی 2 كورسی دیكه‌ن.
سه‌لیم كۆیی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دەڵێت: "بەپێی پێشبینیەكانی خۆمان و ئەو رێكخراوانەی كە راپرسیان كردووە، دەبوایە كۆمەڵی ئیسلامی لانی كەم 4 كورسی بە دەست بێنێ، ئێستا نیوەی زیاتری كەمیكردووە. ئێستا چاوەڕێی بڕیاری دادگا و ژمارەدنەوەی دەنگەكان دەكەین".
به رای به‌شێك له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان، ساخته‌كاری گه‌وره له سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و كه‌ركووك كراوه، هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری رایده‌گه‌یه‌نێت، به هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بەدەست، رێژەی كورسییه‌كانیان زیاد ده‌كان، به‌ڵام له‌وباره‌یه‌وه ئاماده نین هیچ ژماره‌یه‌ك دیار بكەن.
لەوبارەوە رێبوار كه‌ریم، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ئاماژە بۆ دەكات: "ھەر كاتێك پرۆسەكە پاكبكرێتەوە ئێمە دەنگەكانی خۆمان وەردەگرینەوە، ھەموو لایەنەكان دەزانن قەبارەیان چەندە، ئێمە پێشبینی ژمارە ناكەین، بەڵكو پێشبینی زۆرینە دەكەین".
ھ.م