به ڤيديۆ.. تره‌مپ به توندى پاڵ به سه‌رۆك وه‌زيرانى مۆنتينيگرۆوه ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى خۆى بێته پێشه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ به شێوه‌يه‌كى توند پاڵ به سه‌رۆك وه‌زيرانى مۆنتينيگرۆ دوشكو ماركۆڤيچه‌وه ده‌نێت و خۆى دێنێته پێشه‌وه.
له ميانى كاره‌كانى كۆنگره‌ى لوتكه‌يى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى، له كاتى وێنه‌گرتن و چوونه ژووره‌وه‌ى هۆڵى كۆبوونه‌وه‌كان تره‌مپ به خێرايى دێت و به توندى پاڵ به سه‌رۆك وه‌زيرانى مۆنتينيگرۆوه ده‌نێت و ده‌يه‌وێت خۆى بێته پێشه‌وه و ده‌ركه‌وێت.
وه‌ك له ڤيديۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت تره‌مپ دواى ئه‌و كاره‌ى هيچ گوێ به سه‌رۆك وه‌زيرانى مۆنتينيگرۆ نادات و داواى لێبوردنى لێ ناكات ده‌ست به چاككردنى چاكێته‌كه‌ى ده‌كات.
يه‌كێك له به‌كارهێنه‌رانى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: ئه‌و ره‌فتاره‌ى تره‌مپ قۆناغى منداڵى قوتابخانه‌ى بيرخستمه‌وه كه منداڵه‌كان پاڵپاڵێنيان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى بچنه ريزى پێشه‌وه و بوه‌ستن.
@jk_rowling You've got that right. pic.twitter.com/OsTKRsdgEQ
— InsóniasEmCarvão (@insoniascarvao) ٢٥ مايو، ٢٠١٧