به ڤيديۆ.. ميليشياكانى غوته ئه‌م چه‌كانه‌يان له دواى خۆيان به‌جێهێشتووه
K24 – هه‌ولێر:
له شاره‌دێى (الضمير)ى ده‌وروبه‌رى ديمه‌شق، سوپاى سووريا، ئه‌و چه‌ك و كه‌رسته سه‌ربازيانه‌ى نمايشكرد، كه له لايه‌ن گرووپ و ميليشيا ئيسلامييه‌كانى لايه‌نگرى توركياوه راده‌ستى سوپاى سووريا كراوه‌ته‌وه.
راده‌ستكردنى ئه‌و چه‌كانه به‌شێك بوو له‌و رێككه‌وتنه‌ى گرووپ و ميليشيا ئيسلامييه‌كانى لايه‌نگرى توركيا له‌گه‌ڵ رووسيا واژوويان كرد، بۆ ئه‌وه‌ى به سه‌لامه‌تى ده‌رباز بن و بچنه ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى سوپاى توركيا له سنوورى عه‌فرين.
دواى چۆڵكردنى ناوچه‌كانى غوته‌ى خۆرهه‌ڵات و قه‌له‌موون، سوپاى توركيا، هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى بۆ نيشته‌جێكردنى ئه‌و چه‌كداره ئيسلامييانه له سنوورى عه‌فرين ده‌ستپێكردووه.
چالاكانى كورد و ناوه‌نده ميدياييه‌كان ئاشكرايانكردووه، كه سوپاى توركيا له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى له سنوورى عه‌فرين، سه‌رقاڵى نيشته‌جێكردنى ئاواره‌كانه به مه‌به‌ستى گۆڕينى پێكهاته‌ى دانيشتوان (ديموگرافيا)ى ناوچه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندى عه‌ره‌ب و زيانى كورد، ئه‌مه له كاتێكدايه ئه‌و ناوچانه كوردستانين و عه‌ره‌ب تێياندا كه‌مينه بووه.
پێشتر سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، كه سه‌رۆكايه‌تى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ئيسلامى فه‌رمانڕه‌واى توركيا ده‌كات، رايگه‌ياندبوو، 350 هه‌زار خێزانى ئاواره ده‌گه‌ڕێنينه‌وه سووريا و له عه‌فرين نيشته‌جێيان ده‌كه‌ين.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر