هێمن هه‌ورامى: شيكارێكى رووكه‌شانه‌يه ئه‌گه‌ر بوترێت به هۆى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه پێگه‌ى كورد لاواز بووه
K24 – هه‌ولێر:
له كۆنفرانسى ڤاڵداى گڵۆب، كه رۆژى 19ى ئه‌م مانگه ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد و له لايه‌ن په‌يمانگه‌ى رۆژهه‌ڵاتناسى نزيك له كۆشكى كريملين به‌ڕێوه‌برا، هێمن هه‌ورامى، ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان، بۆ تاوتوێكردنى پرسى كورد، كه يه‌كێك بوو له پانێله‌كانى كۆنفرانسه‌كه، به‌شداريكرد.
سه‌باره‌ت به به‌شداربوونى له كۆنفرانسه‌كه و رۆڵ و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له جوگرافياى سياسى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، هێمن هه‌ورامى گوتى: "شيكارێكى رووكه‌شانه‌يه، ئه‌گه‌ر بگوترێت به هۆى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له ناوچه‌كه‌دا لاواز بووه".
هێمن هه‌ورامى له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان24، باسى له گرنگى كۆنفرانسه‌كه كرد و گوتى: "ئه‌وه‌ى ئه‌م كۆنفرانسه له هاوشێوه‌كانى له ساڵانى رابردوو جياده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌يه ئه‌مساڵ هه‌ريه‌ك له وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و رووسيا، نوێنه‌رانى 31 وڵات، 134 ديپلۆمات و كه‌سايه‌تى ئه‌كاديمى ئاماده‌ى بوون".
گوتيشى: "پرسيارى كۆنفرانسه‌كه ئه‌وه‌بوو، ئايا مه‌سه‌له‌ى كورد، مه‌سه‌له‌يه‌كى سه‌ره‌كى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته يان نا، ئێمه له‌و پانێله، روانگه‌ى سه‌ركردايه‌تى سياسى كوردستان‌مان سه‌باره‌ت به‌و پرسه خسته‌ڕوو".
ئه‌وه‌شى گوت: "له پانێله‌كه‌يدا، كه رۆژى دووه‌مى كۆنفرانسه‌كه پێشكه‌شيكرد، باسى له هۆكارى هاتنه ئاراى مه‌سه‌له‌ى كورد كردووه".
روونيشيكرده‌وه، "مه‌سه‌له‌ى كورد، به‌ره‌نجامى پێنج هۆكاره، كه ئه‌مانه‌ن: يه‌كه‌م: گۆڕانكارييه‌كانى دواى جه‌نگى يه‌كه‌مى جيهانى له ناوچه‌كه، رۆڵى كورديان ناديده گرتووه. دووه‌م: نه‌بوونى ديموكراتييه له ناوچه‌كه. سێيه‌م: كلتوورى يه‌كتر قبوڵكردنى مه‌زهه‌ب و ئاين و نه‌ته‌وه‌كان له ناوچه‌كه لاوازه. چواره‌م: سايكۆلۆژياى خۆبه‌گه‌وره‌زانينه به‌رامبه‌ر به كورد. پێنجه‌م: كێشه‌ى هه‌ره گه‌وره له سيستمى به‌ڕێوبردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى ناوچه‌كه هه‌بووه. هه‌وڵى پاكتاوى ره‌گه‌زى و تواندنه‌وه‌ى كورد هه‌بووه".
سه‌باره‌ت به كاريگه‌رى نه‌رێنى خيانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 له‌سه‌ر پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له رووى سياسييه‌وه، كه هه‌ندێك شيكه‌ره‌وه واى بۆده‌چن، كورد به هۆى ئه‌و خيانه‌ته‌وه پێگه‌ى جارانى له‌ده‌ستداوه، هێمن هه‌ورامى گوتى: "شيكارێكى زۆر ساده و رووكه‌شانه‌يه؛ ئه‌گه‌ر وا بزانرێت دواى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر پێگه‌ى كورد لاواز بووبێت، يان په‌راوێزخرابێت. چونكه هاوكێشه‌كانى ناو كوردستان، رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، شه‌ڕى تيرۆر، په‌يوه‌ندى نێوان وڵاتان، پرسه ئه‌منييه‌كان و نه‌بوونى ديموكراسى له ناوچه‌كه واده‌كات، هاوكێشه‌كان دايناميكى بن. ئه‌كته‌ره‌كان بتوانن رۆڵ و پێگه‌ى خۆيان بهێننه‌وه ئارا".
گوتيشى: "هه‌رێمى كوردستان سه‌لماندى ئه‌كته‌رێكى كاريگه‌ره له حه‌واندنه‌وه‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران، له هاوسه‌نگى ئه‌منى له ناوچه‌كه، له خستنه‌سه‌ر رێگه‌ى پرۆسه‌يه‌كى گرنگى ئاوه‌دانى له هه‌رێمى كوردستاندا، بۆيه ئه‌و پێگه‌يه‌ى هه‌رێم، به‌وه حوكمنادرێت، به ماوه‌يه‌ك دواى شازده‌ى ئۆكۆتبه‌ر عه‌بادى هه‌وڵيدابێت فڕۆكه‌خانه‌كان دابخات و كيانى هه‌رێمى كوردستان نه‌مێنێت؛ ئيدى رۆڵى هه‌رێمى كوردستان ناديده بگيرێت".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، "چوونى شاندى هه‌رێم بۆ فه‌ره‌نسا، هاتنى وه‌زيرى به‌رگرى فه‌ره‌نسا بۆ هه‌ولێر، به‌شدارى شاندى باڵاى هه‌رێم له داڤۆس، چوونى شاندى باڵاى هه‌رێم بۆ كۆنگره‌ى ئاسايشى ميونخ، به‌شدارى ئێمه له‌م كۆنفرانسه‌ى ئێستا له باره‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له مۆسكۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها سه‌ردانى گه‌وره به‌رپرسانى ديكه‌ش كه له ئاينده‌يه‌كى نزيكدا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت، هه‌موويان به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ن، كه پێگه‌ى كورد، پێگه‌يه‌كى پارێزراوه. كورد ئه‌كته‌رێكى گرنگه. نه عه‌بادى و نه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى ديكه‌ش، كه ويستيان 16ى ئۆكتۆبه‌ر جێبه‌جێ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى كيانى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان نه‌هێڵن، هاوكێشه‌كان ورده ورده به پێچه‌وانه له‌سه‌ر ئه‌وانه ده‌شكێنه‌وه".
هێمن هه‌ورامى ئه‌وه‌شى گوت: "ئێمه چاوه‌ڕێى ئه‌وه ناكه‌ين، له‌م جۆره كۆنفرانسانه، خه‌ڵك به‌زه‌يى به مه‌سه‌له‌ى كورددا بێته‌وه، يان مه‌سه‌له‌كه‌ى خۆش بوێت".
سه‌باره‌ت به ستراتيژى وڵاتان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسه سياسييه‌كان، ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان گوتيشى: "بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى كوردستان باش بزانن، هاوكێشه‌كانى جيهان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش داده‌ڕێژرێن، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌هاى هاوبه‌ش، رێزگرتنى مافى مرۆڤ و پرسه ديموكراسييه‌كان. له‌م كۆنفرانسه له چوارچێوه‌ى به‌رژه‌وه‌ندييه هاوبه‌شه‌كان، شه‌ڕى تيرۆر، سه‌قامگيرى ئاسايشى ناوچه‌كه و داڕشتنه‌وه‌ى سيستمى هه‌رێمايه‌تى سه‌يرى پرسى كورد ده‌كرێت".
سه‌رنجى بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، پرسى كورد له كۆنفرانسه‌كه‌دا بايه‌خى پێدراوه و گوتى: "ئه‌م كۆنفرانسه هه‌شت پانێلى هه‌بووه، پرسى كورد يه‌كێك له پانێله بنه‌ڕه‌تييه‌كانى بووه. پانێله‌كانى ديكه له‌سه‌ر پرسى سووريا، يه‌مه‌ن، ئێران، ليبيا، رووسيا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و پانێلێكيش له‌سه‌ر پرسه جيهانييه‌كان بووه. هه‌موو به‌شداربووه‌كان به راى جياوازه‌وه نه‌يانتوانى پێگه‌ى كورد ناديده بگرن. هه‌موويان باسيان له‌وه كرد، له ره‌نگڕێژكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له عه‌فرين، سووريا، توركيا و ئێران ناتوانرێت پرسى كورد ناديده بگيرێت. ئه‌و پرسه به يه‌كێك له پرسه سه‌ره‌كييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست داده‌نرێت".
سه‌باره‌ت به ورده‌كارى ناوه‌ڕۆكى كۆنفرانسه‌كه، پێشتر، ڤيتالى نائومكين، سه‌رپه‌شتیاری كۆنفرانس بە كوردستان24 راگەیاند: "ئێمه گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه له‌باره‌ی پێشهات و رووداوه گه‌رمه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین، به وردی سه‌رنج ده‌خه‌ینه سه‌ر كێشه‌كانی سووریا، لیبیا، یه‌مه‌ن و پرسی كورد، بۆ ئه‌مه‌ش به له به‌رچاو گرتنی رۆڵ و كاریگه‌ری كاره‌كته‌ره گرنگه‌كانی ناوچه‌كه، چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی، شرۆڤه‌كاری نێوده‌وڵه‌تی بانگهێشتكراون. ئامانج لێی سوود وه‌رگرتنه له دید و سه‌رنجی سیاسییه‌كان و پسپۆران كه به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر سیاسه‌تی رووسیا له داهاتوودا".
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، ئێلینه كلیمیۆنه‌ڤه، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ڤه‌ڵدای گڵۆب دەڵێت: "له كۆنفرانسه‌كه‌دا نوێنه‌رانی 30 وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌ورووپا، رووسیا و چین به‌شدار بوون، له ناویاندا سێرگی لاڤرۆڤ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش له پانێله‌كاندا قسه‌یان هه‌بوو".
ئ.ر