گرته‌يه‌كى ڤيديۆى تره‌مپ وه‌ك ئاگرى پووش بڵاوبووه‌ته‌وه.. نه‌ك ميلانيا ته‌نانه‌ت پاپى ڤاتيكانيش ناهێڵێت تره‌مپ ده‌ستى بگرێت
K24 – هه‌ولێر:
بێژه‌رى ته‌له‌ڤزيۆنى جيمى كيميڵ له كه‌ناڵى سى ئێن ئێن, گرته‌يه‌كى ساخته‌كراوى تره‌مپى بڵاوكرده‌وه, كه گوايه ده‌يه‌وێت ده‌ستى پاپا فره‌نسيسى پاپى ڤاتيكان بگرێت، به‌ڵام ئه‌و ده‌ستى ره‌تده‌كاته‌وه.
كيميڵ گرته ڤيديۆيه‌كه‌ى ده‌ستكارى كردووه و ئه‌و ده‌ست ره‌تكردنه‌وه‌يه له فڕۆكه‌خانه‌ى ته‌لئه‌بيب گيراوه، كاتێك تره‌مپ ويستى ده‌ستى ميلانيا بگرێت و ئه‌ويش ره‌تيكرده‌وه.
گرته ڤيديۆيه‌كه ده‌ستكاريكراوه و گۆڕدراوه به ده‌ستى پاپ.
كيميڵ له به‌رنامه‌ى (Jimmy Kimmel Live) ئێواره‌ى 24ى ئايار گرته‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه و گوتى: ئه‌مڕۆ رۆژێكى مێژووييه, رۆژێكى پيرۆزه، رۆژێكه پڕه له گه‌مژه‌يى, ئه‌مڕۆ قه‌داسى پاپ و فه‌خامه‌تى سه‌رۆك له ڤاتيكان يه‌ك ده‌بينن.
كيميڵ گوتيشى: تره‌مپ وتويه‌تى هه‌ست ده‌كات به شێوه‌يه‌كى گه‌وره له ڤاتيكاندا له ماڵى خۆيه‌تى و باسى يه‌كێك له گه‌رماوه‌كانى خۆى كردووه.
سه‌باره‌ت به ره‌تكردنه‌وه‌ى ده‌ستى تره‌مپ له لايه‌ن ميلانياى هاوسه‌رييه‌وه، كاتێك له 22ى ئايار گه‌يشتنه فڕۆكه‌خانه‌ى ته‌لئه‌بيب، باتى ود، شاره‌زاى خوێندنه‌وه‌ى جه‌سته رايگه‌ياند، ره‌تكردنه‌وه‌كه‌ى ميلانيا به ئه‌نقه‌ست بووه.
ئه‌و شاره‌زايه به رۆژنامه‌ى ئيندپێندنتى بريتانى وتووه، تره‌مپ له دوورى ئه‌و ده‌ڕۆيشت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى پيشان بدات، ده‌ستى درێژكرد له پشته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستى بگرێت وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌ستى منداڵ بگرێت، له به‌رامبه‌ريشدا ميلانيا له ده‌ستى دايه‌وه و پێى وت ناتوانى وه‌ك منداڵ به دواى خۆتدا رامكێشى.
له فڕۆكه‌خانه‌ى ئيتاڵياش، هه‌مان حاڵه‌ت دووباره بوويه‌وه و تره‌مپ ويستى ده‌ستى ميلانيا بگرێت، به‌ڵام ئه‌و به خێرايى ده‌ستى راكێشايه‌وه و ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ى نه‌دا ده‌ستى بگرێت.