ته‌رمی 4 له خنكاوه‌كانی ده‌ریای ئیجه گه‌ڕێندرانه‌وه زاخۆ
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ ته‌رمی 4 له‌و 35 په‌نابه‌ره‌ی كه له نێو به‌له‌مێكدا له ده‌ریای ئیجه خنكان، له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه گه‌ڕێندرانه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
له ناو په‌نابه‌ره‌كاندا، ته‌نیا یه‌ك ئافره‌ت رزگاری بووه كه بۆ ماوه‌ی بیست و هه‌شت كاتژمێر له نێو ده‌ریای ئیجه ماوه‌ته‌وه, تا ئێستاش ته‌نيا ته‌رمی 8 كه‌س دۆزراونه‌ته‌وه و ته‌رمی 26 كه‌سی دیكه‌شیان له نێو ده‌ریای ئیجه ماونه‌ته‌وه.
به‌ر له چه‌ند رۆژێك، به‌له‌مێكی په‌نابه‌ران كه 35 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو، له كه‌ناراوه‌كانی وڵاتی توركیا نقومبوو، جگه له ئافره‌تێك كه جلی مه‌له‌وانی پۆشیبوو، هیچ سه‌نشینێكی دیكه به‌زیندوویی رزگاری نه‌بوو، دوای ئه‌و رووداوه‌ش، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، له‌ڕێگه‌ی هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا هه‌وڵ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و قوربانیانه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن.
H.B