چین 9 ملیۆن تۆن برنجی ساخته‌ی ره‌وانه‌ی جیهان كردووه
K24 - هه‌ولێر:
چینيیه‌كان له رێگه‌ی به‌كارهێنانی په‌تاته و ره‌نگه‌وه، برنجیان ساخته كردووه و ساڵی رابردوو، نۆ ملیۆن تۆن برنجی ساخته‌كراوی جۆری چانگی، له جیهان فرۆشراوه.
به گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانیيه‌كانی كۆریای باشوور، برنجی جۆری چانگی چینی، دووچاری ساخته‌كاری بووه‌ته‌وه، چونكه به‌رهه‌می ئه‌و برنجه ساڵانه یەك ملیۆن تۆنه، كه‌چی دە ملیۆن تۆن له‌و برنجه له بازاڕی جیهاندا ساخكراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانيیه‌كان، ئه‌و برنجه چینیيه ساخته‌یه، له په‌تاته و ره‌نگ دروست ده‌كرێت، به‌لام له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانیيه‌وه به ئاسانی هه‌ستی پێده‌كرێت.
ئه‌و جۆره راپۆرتانه‌ش، زیانیان له كشتوكاڵی برنج و ساخبوونه‌وه‌ی له جیهان داوه و ئاستی متمانه‌یان لای به‌كاربه‌ران، كه‌مكردووه‌ته‌وه.