خاليد عه‌زیزی: كێشه‌ی ئێمه له هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستان به دیموكراسی چاره‌سه‌ر نابێت
K24 - هه‌ولێر:
خالید عه‌زیزی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستان، له پانێلێكی دیداری میری، كه به سپۆنسه‌ریی میدیایی كوردستان 24 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت گوتی: "گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كێشه‌ی ئێمه له هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستان به دیموكراسی چاره‌سه‌ر نابێت".
خالید عه‌زیزی، له درێژه‌ی پانێله‌كه‌ی خۆیدا رایگه‌یاند، كورد فاكته‌رێكه له ناوچه‌كه ده‌بێته به دوای "موخاته‌ب"ـه‌كه‌یدا بگه‌ڕێین و ئێستاش موخاته‌بی كورد له عێراق، حكوومه‌تی به‌غدایه، ئه‌وه‌ی گه‌ره‌نتی مافه‌كان ده‌كات، ته‌وافوقی هه‌رێمی كوردستانه له‌گه‌ڵ به‌غدا، نه‌ك دیموكراسی.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، كێشه‌ی كورد له هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستان به دیموكراسی چاره‌سه‌ر نابێت و روونیشی كرده‌وه، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێگه‌یشتن و تێگه‌یشتن نه‌بووه به دامه‌زراوه‌یی، كه‌وایه هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه به دیموكراسی بتوانرێت ئه‌و كێشانه یه‌كلابكرێنه‌وه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، بۆ گه‌ڕان به‌دوای گه‌ره‌نتی پێویسته "خۆت شت بیت"، بۆ ئه‌وه‌ی خۆت شبیت، نێو ماڵی خۆته.
عه‌زیزی، باس له مووشه‌كبارانی باره‌گه‌كه‌یان قسه‌ی كرد و روونی كرده‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مووشه‌كباران كران، دوای 40 ساڵ هێشتا كێشه‌ی كورد له‌و حاڵه‌دایه له ئێرانێك كه جموجۆڵی شه‌قام هه‌یه.
گوتیشی: "كێشه‌ی ئێمه له تارانی داهاتوو، له كێشه‌كانی ئێستای به‌غدای ئێوه كه‌متر نابێت".
خالید عه‌زیزی روونیشی كرده‌وه، ئاماده‌نین و هه‌رگیز به دوای ئه‌وه‌دا ناڕۆن له‌سه‌ر حیسابی به‌ش و پارچه‌یه‌كی دیكه، یان پێگه‌ی پارچه‌یه‌كی دیكه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، شوێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له ئێران، شه‌قامه‌كانی كوردستانی ئێرانه كه به درووستی نیشانییاندا و گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی مووشه‌كباران كراین، حزبی دیموكرات به مووشه‌ك وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه، هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی، یان مووشه‌كباران كردنێك، له‌سه‌ر ئێمه هه‌بووبێت، تۆڵه‌مان به تۆڵه نه‌كردووه‌ته‌وه، به مووشه‌ك وه‌ڵاممان نه‌داوه‌ته‌وه، كه نیمانه، تیرۆرمان به تیرۆر وه‌ڵام نه‌داوه‌ته‌وه".
دیداری مێری، به سپۆنسه‌ریی میدیایی كوردستان 24، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 23ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2018 له هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد و ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
ئ. م