رێكخەری نوێی بزووتنەوەی گۆڕان: بە یەكتر قبوڵكردن دەتوانین بنەماكانی دەوڵەت فەراھەم بكەین

"جەخت لە یەكڕیزی دەكەینەوە لە پێناو دەستەبەركردنی ئارامی سیاسی و كۆمەڵایەتی"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

دوای ھەڵبژاردنی وەك رێكخەری بزووتنەوەی گۆڕان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا عومەری سەید عەلی رایگەیاند: "ناوچەكە رووی لە گۆڕانكاری گەورەیە و ئەركی گۆڕان گەورەتر بووە، جەخت لە یەكڕیزی گەلەكەمان بە ھەموو پێكاھەتە سیاسی و نەتەوەییەكان، لە پێناو دەستەبەركردنی ئارامی سیاسی و  كۆمەڵایەتی".

گوتیشی: "ئەو بەرنامەی كە گۆڕان ھەیەتی بە وتوێژ و لێك تێگەیشتن و یەكتر قبوڵكردن دەستەبەر دەكرێت بۆ ئەوەی بتوانین بنەماكانی دەوڵەت فەراھەم بكەین".

راشیگەیاند: "جەخت لەسەر پڕۆسەی گۆڕان دەكەینەوە لە ھەرێمی كوردستان، بەردەوام دەبین لەسەر پەیام و رێبازی بزووتنەوەی گۆڕان بەبێ لادان لێی".

دوای ھەشت ساڵ لە دامەزراندنی گۆڕان و كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، ئەمڕۆ بزووتنەوەی گۆڕان، عومەری سەید عەلی بە رێكخەری گشتی ھەڵبژارد.