رێبوار تاڵه‌بانى: به هۆی ناكۆكییه‌كان ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاى كه‌ركووك ناتوانێت كۆببێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 رايگه‌ياند، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به هۆی ناكۆكییه‌كان ناتوانێت كۆببێته‌وه.
رێبوار تاڵه‌بانى گوتيشى: ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ته‌نیا له كه‌ركووك ناتوانێت كۆببێته‌وه، ئه‌گینا له شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌توانێت كۆببێته‌وه.
له باره‌ی پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتیشه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك گووتی: ده‌بێت عێراق مه‌منوون بێت كه نه‌وتی كه‌ركووك له رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نارده بكات بۆ توركیا، چونكه عێراق به رێگه‌ی مووسڵه‌وه ناتوانێت نه‌وتی كه‌ركووك هه‌نارده بكات.