یەكێتی داوا لە لایەنەكان دەكات لە توندوتیژی دوور كەونەوە

"نموونەیەكی جوانی شارستانی پێشكەش بكەن"
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

قادر حەمەجان، كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان لە ھەرێمی كوردستان، پێكەوە نموونەیەكی جوانی شارستانی، دوور لە توندوتیژی بەشوازێكی سەردەمیانە لە ھەڵبژاردنەكاندا پێشكەش بكەن.

قادر حەمەجان، كوردستان24 گوت: "پێویستە ھەموو لایەنە سیاسییەكان، بە رەنگ و دەنگە جیاجیاكان، لە ھەرێمی كوردستان ھەنگاوێكی باش، بۆ ئەوەی بتوانین لە پڕۆسەی ھەڵبژاردن، دوور لە توندوتیژی و كێشەیەك نموونەیەكی جوانی شارستانی پێشكەش بكەین".

گوتیشی: "بەڕێوەچوونی پرۆسەی ھەڵبژاردن بە بێ كێشە و گرفت، ئەركی سەرشانی ھەموو لایەنەكانە بێ جیاوازی".

ئەوە لەكاتێكدایە كەمتر لە ھەفتەیەكە بانگەشەی لایەنەكان بۆ ھەڵبژاردنی خولی داھاتووی پەرلەمانی عێراق لە ھەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە و تا ئێستا چەند پێشێلكارییەك لەلایەن كۆمسیۆن تۆماركراون.

ھ.م