له‌ مووسڵ بۆنى ته‌رم دانيشتوانى هه‌راسان كردووه‌

بەرگری شارستانی مووسڵیش پێیوایە 2 ھەزار و 600 تەرم لە ژێر داروپەردووی خانووه‌ رووخاوه‌كانن
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

چەند مانگێك بەسەر كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ تێدەپەڕێت و ئەوانەی دەگەڕێنەوە باس لەوە دەكەن تائێستا بۆنی تەرمی ژێر داروپه‌ردووى خانووە رووخاوەكان سەرییان كاس دەكات.

بەرگری شارستانی مووسڵیش پێیوایە 2 ھەزار و 600 تەرم لە ژێر داروپەردووی وێرانەی باڵەخانە و خانووەكاندان.