به ڤیدیۆ... یانه‌ی هه‌ولێر له یاری لوتكه رووبه‌ڕووی ته‌ڵه‌به ده‌بێته‌وه
ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه كاتژمێر 6:00ـی ئێواره یانەی ھەولێر له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری و لە دووەمین یاری خۆی لە وەرزی نوئ خولی یانە نایابەكانی عێراق میوانداریی ته‌ڵه‌به ده‌كات.
ئەم یارییە بۆ یانەی ھەولێر دەبێتە یەكەم یاری لە بەردەم ھاندەرانی خۆی لە خولەكە،
سەرجەم یاریزانەكانی یانەی ھەولێر به‌شداریی دوایین مه‌شق و راهێنانیان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ته‌ڵه‌به كردووه و هیچ یاریزانێكی هه‌ولێر پێكانی نییه و ئاماده‌ن بۆ یارییه‌كه.
راهێنه‌ری عه‌ره‌به‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر چی ده‌ڵێت؟
عیماد عوده راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ته‌ڵه‌به به‌شێوه‌یه‌كی باش ئاماده‌كارییه‌كان كردووه، داواش له هانده‌ران ده‌كات بڕژێنه نێو یاریگه و به‌شێوه‌یه‌كی رێكخرا و باش هانی یانه‌كه‌یان بۆ سه‌ركه‌وتن بده‌ن.
یاریزانیكی پیشه‌گه‌ری ئه‌فریفا به‌ره‌و هه‌ولێر به‌ڕێوه‌یه
گوڤه‌ند عه‌بدولخالق سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاشكرای كرد كه یاریزانێكی ئه‌فریقا به‌ره‌و یانه‌ی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌یه.
گوڤه‌ند عه‌بدولخالق گوتیشی: ئه‌و یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌ی دێته هه‌ولێر به‌ناوبانگه له ئه‌فریقا و ده‌بووایه دوێنێ گه‌یشتبایه هه‌ولێره و ئه‌مڕۆ مه‌شقی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كردبا، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی سیاسی وڵاته‌كه‌ی نه‌یتوانی گه‌شت بكات.
یانه‌ی ھەولێر دوو وه‌رز له‌مه‌وبه‌ر له یاریگه‌ی نه‌جه‌ف به‌هۆی به‌كارهێنانی وشه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی له خولی نایابی عێراق كشایه‌وه و دواتر به فه‌رمی بۆ خولی پله‌یه‌ك دابه‌زی، یه‌كشه‌ممه جارێكی تر له یاریگه‌ی خۆی باوه‌ش بۆ یارییه‌كانی خولی نایاب ده‌كاته‌وه، دەستەی كارگێری یانەكە له پێناو ئه‌وه‌ی نه‌بنه نێچیرێكی ئاسان له خوله‌كه 10 یاریزانیان بۆ ریزه‌كانیان گواستۆته‌وه، لە یاری رابردوو كە له شاری بەغدا به‌ڕێوه‌چوو، به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان له‌گه‌ڵ نه‌فت یه‌كسانبوون