لەیلا جەنگیز بە گوتنی یەكەم گۆرانی گوێگرانی ھێنایە كوڵی گریان

دەیەوێت منداڵانی گەلانی دیكە فێری گۆرانی و میوزیكی كوردی بكات
kurdistan24.net

K24 - ئەنقەرە

لەیلا جەنگیز، یەكێكە لە دەنگبێژەكانی باكووری كوردستان، كە زیاتر لە 25 ساڵە لاوك و گۆرانی كوردی دەڵێت، لە یەكەم گۆرانیدا كە تەمەنی زۆر بچووك بووە ئامادەبووانی ھێناوەتە كوڵی گریان.

لەیلا جەنگیز، خەڵكی شاری مێردینی باكووری كوردستانە و نەوەی ھونەرمەندی بەناوبانگی باكووری كوردستان شوكری ئۆمەرییە و زۆر لە ئەندامانی بنەماڵەكەیان دەنگبێژن، ئەو بە كوردستان24 گوت: "لە تەمەنی چوار ساڵی بۆ یەكەمجار لە بۆنەیەك گۆرانیم گوت، خۆم لەگەڵ گۆرانیەكە گریام و ئەوانەی لەوێش دانیشتبوون كەوتنە كوڵی گریان".

وەك خۆی باس دەكات، زیاتر لە 25 ساڵە لاوك و گۆرانی كوردی دەڵێت و دەیەوێت ناوەندێكی ئەكادیمی میوزیك لە توركیا بكاتەوە و منداڵانی گەلانی دیكەش فێری گۆرانی و میوزیكی كوردی بكات.

H.M