چه‌ند ئامۆژگارييه‌ك بۆ ئه‌و خانمانه‌ى به‌ نيازى هاوسه‌رگيرين

زاناکانی دەروونناسی چەند ئامۆژگارییەک پێشکەشی ئەو خانمانە دەکەن کە بە نیازی هاوسەرگیرین و مەبەستیانە ژیانێکی پڕ لە رۆمانسییەت و خۆشەویستی لەگەڵ هاوسەری داهاتوویان بەسەر بەرن، لەم راپۆرتەدا بەم ئامۆژگارییانە ئاشناتان دەکەین.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/939fe00a-0810-4be0-90f5-29b2f6775956/Soft%20Amojgari%20Xenman.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

زاناکانی دەروونناسی چەند ئامۆژگارییەک پێشکەشی ئەو خانمانە دەکەن کە بە نیازی هاوسەرگیرین و مەبەستیانە ژیانێکی پڕ لە رۆمانسییەت و خۆشەویستی لەگەڵ هاوسەری داهاتوویان بەسەر بەرن، لەم راپۆرتەدا بەم ئامۆژگارییانە ئاشناتان دەکەین.

هەموو خانمێک حەز بە بەسەربردنی ژیانێکی خۆش و ئارام و رۆمانسی دەکات، لەگەڵ ئەو کەسەی دەستنیشانی دەکات بۆ هاوسەری داهاتووی.

بۆ ئەوەی ژیانێکی پڕ لە رۆمانسیەت و خۆشی بەسەر بەریت، زانا دەرونناسەکان، ئەم جەند ئامۆژگارییە بۆ خانمان دەخەنەڕوو:

- هەڵسوکەوتی رۆمانسیانە، دوای چەند ساڵێکیش هەوڵبدە جاروبار خواردنێک لەتەک داگیرساندنی مۆم کەشێکی رۆمانسی دروست بکەیت.

- دیاریکردنی کات بۆ ژوانێک لە دەرەوە، وەک سەیرکردنی فیلمێک یان چوونە دەرەوەیەک.

- چوونە دەرەوە لە ماڵ، جاروبار پێشنیاز بۆ هاوسەرەکەت بکە بۆ چوونە سەردانێک یان شوێنێک، بەڵام تەنها خۆت و هاوسەرەکه‌ت بن.

- سازکردنی گەشت، گەشتی بەهارە یاخود هاوینە بۆ ناوچەیەکی گەشتیاری یان کەنار دەریایەک، کەشی رۆمانسی نێوانتان نوێ دەکاتەوە.

- ئەنجامدانی وەرزش، یان یارییەکی ترسناک بەیەکەوە.

- نەرمی نواندن لە هەڵسوکەوت، واتە تاکو بۆت دەکرێت نەرمونیان بە لە گفتوگۆ.

- بەختەور بە، رووگرژو مۆن مەبە، هەمیشە دەم بەخەندە بە لەگەڵ هاوسەرەکەت، خۆشەویستی نێوانتان زیاد دەکات.

- شیک پۆش بە، پێڵاوی پاژنە بەرز و جلی رێک و جوان دوور لە زیادە ڕەوی کردن لە ماکیاج و جلی رەنگاورەنگ، سەرنجی هاوژینەکەت رادەکێشێت.

بەهیوای ژیانێکی خۆش بۆ هەموو لایەک.