نەچووەتە قوتابخانە وێنەكێش و پەیكەرتاشە
K24 - مێرگەسۆر
كچێكی نه‌خوێنده‌واری دانیشتووی گوندی خه‌ردن له ده‌ڤه‌ری بارزان لەگەڵ ئەوەی چاوه‌كانی كزن، به‌ڵام خاوه‌ن به‌هره‌یه‌كی سه‌رنج راكێشه له بواری وێنه و په‌یكه‌رتاشیدا.
ره‌مزیه حه‌سه‌ن، دانیشتووی گوندی خه‌ردنی سنووری قه‌زای مێرگه‌سۆری ده‌ڤه‌ری بارزانە، ھەرچەندە ئەو نەچووەتە مەكتەب و خوێندەواری نییە، به‌ڵام خاوه‌ن به‌هره‌یه‌كی سه‌رنج راكێشه له بواری وێنه‌كیشان و په‌یكه‌رتاشیدا ئەو بە (كوردستان24)ی گوت: "نەچوومەتە مەكتەب چونكە لە زكماكدا چاوەكانم كزن، بەڵام لە منداڵیەوە حەزم لە وێنەكێشانە بوو".
گوتیشی: "دروستكردنی پەیكەرەكان زەحمەتە چونكە پێداویستیەكانم نین، زۆر لە پەیكەر و تابلۆكانم پێشكەش بە كەسوكار و ھاوڕێیانم كردووە".
ئەو كچە بەھرەمەندە هاوكاریی و پاڵپشتی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی و به‌تایبه‌ت باوكی به‌هۆكاری به‌رده‌وامبوونی خۆی ده‌زانێت له بواری هونه‌ریدا.
حه‌سه‌ن ئیبراهیم، باوكی ره‌مزیه دەڵێ: "پێم گوت بۆ من پەیكەری ھەڵۆ دروست بكە، چونكە ھەڵۆی كوردستان پیرۆزە لام بۆی دروستكردوم، ھەروەھا پەیكەرێكی دوو كەوی بۆ دروست كردووم".