كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بە رێژەی جیاواز لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و بەپێی راپۆرتی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت و لەناو شارەكان نمە باران دەبارێت و لەناوچە شاخاوییەكان بەرێژەی زیاتر باران دەبارێ.
ھەروەھا كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی كردووە، سبەی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییەكان باران بە رێژەی جیاجیا دەبارێت.