ئاسۆ كه‌ریم ریفرانده‌م و سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستانی بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نووسه‌ری كورد، ئاسۆ كه‌ریم، كه له ساڵی 2005 ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی ریفراندۆمیش بوو، له دوو توێی كتێبێكدا، زنجیره‌یه‌ك باس و وتاری به ناوی "ریفرانده‌م و سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان" بڵاوكردووه‌ته‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبه‌كه، هاوكاتی ده‌ستپێكردنی چالاكی و كه‌مپینه‌كانی تایبه‌ت به پاڵپشتیكردنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه، كه بڕیاره رۆژی 25/9/2017 له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌رێوه‌بچێت.
له پێرستی كتێبه‌كه‌دا كه له 208 لاپه‌ره پێكهاتووه، ئه‌و بابه‌ت و وتارانه ده‌بینرێت كه تایبه‌تن به (كێشه‌ی كورد و سنووری مووسڵ، دیاریكردنی چاره‌نووسی ویلایه‌تی مووسڵ، كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆی ئازاد: ئاسۆ و تواناكانی، كوردستان: له ریفرانده‌مه‌وه بۆ سه‌ر رێگای سه‌ربه‌خۆیی، كورد له نێو رۆژهه‌ڵاتێكی ناڤینی هه‌لا-هه‌لادا، پرسی سه‌ربه‌خۆیی و كورد، چه‌ند سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێك ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی به ده‌وڵه‌تبوون، پوخته‌یه‌ك له باره‌ی بزوتنه‌وه‌ی ریفرانده‌م له كوردستان، ریفرانده‌م له پێڤاژۆی مافی چاره‌ی خۆنووسیندا و ده‌وڵه‌ت ته‌نیا له پێڤاژۆی جه‌نگدا درووست نابێ).
له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌یه‌وه نووسه‌ر نوسیوویه‌تی "ئه‌م باس و وتارانه هه‌ندێكیان له ئینگلیزییه‌وه وه‌رگیراون و باسێكیشیان ئاماده‌كراوه‌ته‌وه‌و هه‌ندێكیشیان باس و لێكۆلینه‌وه‌ن".