لە رێی ئامێری قانوون ئازارەكانی وڵاتەكەی دەگەیەنێتە جیھان

بە پەیامی ئاشتی ناوی دەبات
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

میوزیك زمانێكی جیھانییە و گەلێكجار پەیامی گەلان بە موزیك یان كارێكی ھونەری دەگەیەندرێتە جیھان، ھونەرمەندێكی سووری بە ناوی مایا یوسف، لە رێگەی ئامێری قانوون، دەنگ و یادەوەری كلتوور و مێژووی وڵاتەكەی دەگەیەنێتە جیھان و ئەوەش وەك پەیامێكی ئاشتییانە ناودەبات.