K24- ههولێر:
لە ساڵی 1994 فیلمی ئەنیمەیشنی 'The Lion King' بەرهەمهێنرا و بووە یەکێک لە پڕ بینەرترین بەرهەمی کۆمپانیای دیزنی.
ئەنیمەیشنەکە باس لە چیرۆکی بەچکە شێرێک بە ناوی سیمبا دەکات کە لایەن مامییەوە باوکی دەکوژرێت و هەوڵدەدات ببێتە پاشای دارستان.
ئێستا دوای 24 ساڵ، جارێکی دیکە ئەو فیلمە بە کوالیتییەکی تەواو جیاواز بەرهەمهێنراوەتەوە و لە هاوینی ساڵی داهاتوو بڵاودەکرێتەوە، بەڵام لە ئێستاوە کۆمپانیای دیزنی کورتە باسەکەی (Trailor) بڵاوکردووەتەوە.
H.J
نەخشەی ماڵپەر | سیاسەتی پاراستنی نهێنییەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندیی | هەلی کار