زیانێكی مه‌ترسیداری قاوه ئاشكرا ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
زانایانی زانكۆی سیئۆل له كۆریای باشوور ئاشكرایانكرد، خواردنه‌وه‌ی قاوه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی مێشك هه‌یه كه به‌رپرسه له ده‌ركردنی هۆرموونی نووستن.
زانایانی ئه‌و پرۆسه‌یه له تویژینه‌وه‌كه‌یاندا پشكنینیان بۆ 162 كه‌سی به‌ساڵاچوو ئه‌نجامداوه، كه خاوه‌ن ته‌ندرووستییه‌كی زۆر باشن و هیچ نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نیان نییه. لێكۆله‌ران داوایان له سه‌رجه‌م به‌شداربووان كرد، ئه‌و رێژه قاوه‌یه به‌وان رابگه‌ینن كه رۆژانه ده‌یخۆنه‌وه، دواتر تویژه‌ران ئه‌و زانیاریانه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌رنجامانه به‌راورد كردووه، كه له‌ڕێكه‌ی تیشكی موگناتیسی "ره‌نین" بۆ مێشكی به‌شداربووان كراوه.
له‌ڕێگه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، پسپۆران ئاشكرایانكرد، ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی رێك و به‌رده‌وام قاوه ده‌خۆنه‌وه، قه‌باره‌ی رژێنی ده‌ره‌قی سنۆبه‌ری "به‌شه ده‌ماغی به‌رپرس له نووستن" به‌ڕێژه‌ی 20% بچووك ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌خواردنه‌وه‌ی قاوه به به‌رده‌وامی هۆرمۆنی نووستن لاواز ده‌بێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر قه‌باره‌ی ئه‌و به‌شه‌ی مێشك درووست ده‌كات.
زۆر جار كاتێك مرۆڤ له‌سه‌ر كار ده‌بێت و به‌رله‌وه‌ی كاره‌كانی ته‌واو بێت هه‌ست ده‌كات خه‌و چاوی داگرتووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بووه‌ته نه‌ریتێكی باو كه زۆربه‌ی جاره‌كان مرۆڤ بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی خه‌وه‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی كاره‌كانی په‌نا بۆ خواردنه‌وه‌ی قاوه ده‌بات، به‌تایبه‌تيش قوتابیان له كاتی ئه‌زموونه‌كان قاوه‌ی زۆر به‌كارده‌هێنن بۆئه‌وه‌ی وانه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن.
H.B