دوای 38 ساڵ به‌ندكردن بێ‌تاوان ده‌رچوو
K24 - هه‌ولێر:
دادگای ویلایه‌تی ڤێرجینیای ئه‌مه‌ریكا، هاووڵاتییه‌كی به بێ‌تاوان له‌قه‌ڵه‌مدا و ئازادی كرد، دوای ئه‌وه‌ی 38 ساڵ، به تۆمه‌تی تاوانێك له زینداندابوو، كه ئه‌و ئه‌نجامی نه‌دابوو.
له رێگه‌ی پشكنینی DNA بێتاوانی كریگ ریچارد، ته‌مه‌ن 70 ساڵ ده‌ركه‌وت، دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له نیوه‌ی ته‌مه‌نی خۆی له زیندان به‌سه‌ر بردووه.
دادگای ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا، له ساڵی 1978، سزای زیندانیكردنی تا هه‌تایی به‌سه‌ر ریچارددا سه‌پاندووه، دوای ئه‌وه‌ی به كوشتنی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ته‌مه‌ن 24 ساڵ و كوڕی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ته‌مه‌ن 4 ساڵ تۆمه‌تبار كرا.
دوای به‌سه‌ربردنی ئه‌و هه‌موو ساڵه له زیندان، پشكنینی DNA بێتاوانی ریچاردی سه‌لماند و به بڕیاری جێری براون، دادوه‌ری ویلایه‌تی ڤێرجینیا ئازاد كرا، لای خۆیه‌وه داواكاری گشتی ویلایه‌ته‌كه، به فه‌رمی داوای لێبوردنی له ریچار كرد و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیدا، كه بكوژی راسته‌قینه‌ی ئه‌و دوو كه‌سه بدۆزێته‌وه.
هۆكاری تۆمه‌تباركردنی ریچارد و زیندانیكردنیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌ر له ماوه‌یه‌كی كه‌م له رووداوه‌كه، له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش گومانه‌كانی له‌سه‌ر ریچارد زیاتر كردووه و تۆمه‌تی كوژرانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی و كوڕی خۆشه‌ویسته‌كه‌یان داوه‌ته پاڵی.
سه‌رچاوه: RT