نمایشێكی سه‌مای بالی له ده‌ربه‌ندیخان به‌ڕێوه‌چوو
K24 - ده‌ربه‌ندیخان:
گرووپی له‌یزینی تایبه‌ت به سه‌مای بالی، چه‌ند تابلۆیه‌كی سه‌ماكه‌یان له شارۆچكه‌ی دربه‌ندیخان نمایشكرد.
له‌یزین، گرووپێكی تایبه‌ت به سه‌مای بالییه و له ساڵی 2010ـه‌وه له سلێمانی دامه‌زراوه، تا ئێستا چه‌ندین نمایش و تابلۆی سه‌مایان له شار و شارۆچكه جیاوازه‌كانی كوردستان پێشكه‌شكردووه.
گرووپه‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 25ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019، له ده‌ربه‌ندیخان، كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری ده‌ربه‌ندیخان میوانداری كرابوون، چه‌ند تابلۆیه‌كی سه‌مای بالییان نمایشكرد.
فۆتۆ: كاروان یاره