لە بانە رێز لە كەریم دافعی شاعیر دەگیرێت

"شیعرەكانم بۆ خەڵك و خاكە"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

لەشاری بانەی رۆژھەڵاتی كوردستان رێورەسمێكی رێزلێنان لە كەریم دافعی ناسراو بە ماموستا "ك.  د . ئازاد" بەرێوەچوو، لەو رێورەسمەدا پەردە لەسەر سێ كتێبی كورتە شیعری ئەو شاعیرە لادرا.

بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە ھۆگرانی ئەدەبیات لە سەرتاسەری رۆژھەڵاتی كوردستان كۆرێكی رێزلێنانی لە شاری بانە بۆ كەریم دافعی رێكخرا، ھاوكات پەردە لەسەر سێ كتێبی بە ناوەكانی "بڕینەكان بەخۆی دەشۆم"، "بالۆرەكانی غەریبی" و "چەپكێ خەونی ئەرغەوانی" لادا.

ماموستا "ك.د.ئازاد" لەرێورەسمی رێزلێنانیدا رایگەیاند، دوو خۆشەویستی لەژیانیدا ھەیە، ئەویش خەڵك و خاكە و شیعرەكانیشی ھەر پێشكەش بەو دوو خۆشەویستەی دەكات.

كەریم دافعی، ناسراو بە ماموستا "ك.د.ئازاد" لە ساڵی 1960 لە ناوچەی سەردەشتی رۆژھەڵاتی كوردستان لەدایكبووەو دوای ئەوە بۆ خوێندن دەچێتە میاندوئاو بانە، قۆناخی خوێندنی زانكۆی لە تەورێز تەواو دەكات.

 "ك.د.ئازاد" بە یەكێك لە شاعیرە ھەست بزوێن و نەتەوەییانە دەناسرێت، كە لەھەمبەر رووداوەكانی ھەموو پارچەكانی كوردستان بێدەنگ نابێت، رووداوە خۆش و ناخۆشەكانی كوردستان كاریگەری لەسەر دادەنێت.

H.M