دواى شه‌ش كاتژمێر لێكۆڵينه‌وه عه‌لى به‌شار ره‌تيكرده‌وه ده‌ستدرێژى كردبێته سه‌ر كچه ئه‌ڵمانييه‌كه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و گه‌نجه كورده‌ى وه‌ك تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى كوژرانى (سوزانا فيلدمان)ى ته‌مه‌ن (14 ساڵ)ى ئه‌ڵمانى، له زاخۆ ده‌ستگيركرا و راده‌ستى ئه‌ڵمانيا كرا، رايگه‌ياندووه، ده‌ستدرێژى نه‌كردووه‌ته سه‌ر سوزانا، به‌ڵام دانى به‌وه‌دا نا كه كوشتوويهتى.
تاوانى كوژرانى ئه‌و كچه ئه‌ڵمانييه، رۆژانى (22،23ى ئايار/ مايۆى 2018) له شارى (ڤيزبادن)ى ئه‌ڵمانيا ئه‌نجامدراوه.
(عه‌لى به‌شار)، هاووڵاتييه‌كى كورده و بنه‌ماڵه‌كه‌ى له شارى زاخۆ نيشته‌جێن و دواى ئه‌وه‌ى تۆمه‌تبار كراوه به ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه، له لايه‌ن هێزه ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمه‌وه له زاخۆ ده‌ستگيركراوه.
ئه‌و گه‌نجه ماوه‌يه‌ك وه‌ك په‌نابه‌ر رووى له ئه‌ڵمانيا كردووه و تا ئێستا ورده‌كارى چۆنێتێى به‌شداربوونى له كوشتنى كچێكى ئه‌ڵمانى چوارده ساڵان روون نه‌بووه‌ته‌وه.
كه‌ناڵى ته‌له‌ڤزيۆنى (SVR )ى ئه‌ڵمانيى بڵاويكرده‌وه، كريستينا گريڤ، گوته‌بێژى داواكارى گشتى له ڤيزبادن رايگه‌ياندووه، تيمه‌كانيان ده‌ستيانكردووه به لێكۆڵينه‌وه له قسه‌كانى تۆمه‌تبارى دۆسييه‌كه (عه‌لى به‌شار).
شه‌وى رابردوو، داواكارى گشتى و پۆليسى ئه‌ڵمانيا له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايانگه‌ياند، تۆمه‌تباره‌كه له لێكۆڵينه‌وه‌ى بهراييدا دانى ناوه به ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌دا، به‌ڵام ره‌تيكردووه‌ته‌وه، ده‌ستدرێژى سێكسى كردبێته سه‌ر.
له دانپێدانانه‌كه‌دا (عه‌لى به‌شار) ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، دواى ئه‌وه‌ى سوزانا كه‌وتووه و رووخسارى بريندار بووه، ترساوه پۆليس به‌و هۆيه‌وه پێى بزانن و ده‌ستگيرى بكه‌ن، بۆيه ناچار بووه سوزانا بكوژێت.
دوێنێ، ئه‌و تۆمه‌تباره كورده دواى ئه‌وه‌ى له زاخۆوه گه‌يه‌ندرايه فرانكفۆرت، ماوه‌ى شه‌ش كاتژمێر له‌ژێر لێكۆڵينه‌وه‌دا بووه.
لێكۆڵه‌ره‌كان ده‌يانه‌وێت له ورده‌كارى رووداوه‌كه و ناسينى ئه‌نجامده‌رى سه‌ره‌كى تاوانه‌كه دڵنيا ببنه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رقاڵى پشكنينى (DNA) و توێكارى جه‌سته‌ى قوربانييهكهن.
ته‌رمى قوربانييه‌كه رۆژى (6ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018) دۆزراوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕينى واده‌يه‌كى زۆر به‌سه‌ر كوژرانيداو ئه‌وه‌ش وايكردووه، شوێنه‌وارى كه‌مترى پێوه ديار بێت.
پۆليس و داواكارى گشتى ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، تۆمه‌تباره‌كه له‌به‌رده‌م دادوه‌رى لێكۆڵه‌ردا له دادگاى ڤيزبادن دانى به تاوانه‌كه‌يدا ناوه و دواتر به هێليكۆپته‌رێك گواستراوه‌ته‌وه بۆ زيندانى فرانكفۆرت.
وتهبێژهكهى داواكارى گشتى گوتيشى: له به‌شاره‌وه هيچ زانيارييه‌ك سه‌باره‌ت به تۆمه‌تبارى دووه‌م ده‌ستنه‌كه‌وتووه، كه كه‌سێكى توركى ته‌مه‌ن 35 ساڵه و هێشتا ئه‌ويش له بازنه‌ى تۆمه‌تباركردنه و لێكۆڵينه‌وه له دژى كۆتايى نه‌هاتووه.
عه‌لى به‌شار، له مانگى (تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2015) له رێگه‌ى توركياوه چووه‌ته يۆنان و به بێ ئه‌وه‌ى هيچ بهڵگهنامهيهك له‌گه‌ڵ خۆى هه‌ڵبگرێت گه‌يشتووه‌ته ئه‌ڵمانيا.
يه‌كێك له پرسه‌كانى لێكۆڵينه‌وه له ئێستادا سه‌رقاڵبوونى لێكۆڵهرهكانه له ته‌مه‌نى (عه‌لى به‌شار) چونكه ده‌ستنيشانكردنى ته‌مه‌نه‌كه‌ى كاريگه‌رى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر چه‌ندێتى و چۆنێتى سزاكه‌ى ده‌بێت.
به گوێره‌ى راى پارێزه‌ره‌كانى، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نى تۆمه‌تبار 20 و 21 ساڵ بێت واته له تازه پێگهيشتووانه و ئه‌گه‌ر ته‌نيا تاوانه‌كه‌ى ئه‌نجام دابێت و جه‌سته‌ى قوربانييه‌كه‌ى نهشێواندنبێت، ئه‌گه‌رى هه‌يه (15) ساڵ له زيندان به‌سه‌ر به‌رێت و (15) ساڵيش له ژێر چاودێريدا بێت، به‌ڵام تا ئێستا به درووستى ته‌مه‌نى راسته‌قينه‌ى (عه‌لى به‌شار) نازانرێت.
(ئه‌رندت كيمگنس)ى پارێزه‌ر به رۆژنامه‌ى (بيڵد)ى ئه‌ڵمانى راگه‌ياندووه، به گوێره‌ى ياساى سزادانى پێگهيشتووان سزاى ئه‌و جۆره تاوانه زيندانى هه‌تا ههتاييه.
گوتيشى: به گوێره‌ى مادده‌ى 211 له ياساكه ده‌كرێت دواى 15 ساڵ لهبهسهربردنى ماوه‌ى سزاكه‌ى، دادگا پێداچوونه‌وه بۆ دۆسييه‌كه بكات و ماوه‌ى 15 ساڵ بيخاته ژێر چاودێرييه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو جه‌سته‌ى قوربانيهكهى نهشێواندبوو.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نى (عه‌لى) بيست ساڵ بێت پێويسته له سزادانيدا ره‌چاوى ئه‌وه‌ش بكرێت ئه‌و تۆمه‌تباره ئايا چووه‌ته قوتابخانه، پلانێكى هه‌بووه له ژيانيدا، ئايا خه‌رجى پێويستى هه‌بووه، كارى هه‌بووه و ئه‌وانه و چه‌ندين پرسيارى ديكه كه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌يان ده‌كرێت پشت ببه‌سترێت به شاره‌زايى ده‌روونناسى و پزيشكى ده‌روونى.
سه‌رچاوه: عربى بوست
ئ.ر