عه‌دنان كه‌ریم پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری هاوبه‌شی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
عه‌دنان كه‌ریم، هونه‌رمه‌ندی دیاری كورد، پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری هاوبه‌شی خۆی له‌گه‌ڵ دكتۆر رێبوار سه‌عید به‌ناوی (شه‌به‌نگێك له نه‌غمه و شعر ره‌نگ) له هه‌ولێر كرده‌وه.
عه‌دنان كه‌ریم، له باره‌ی پرۆژه هاوبه‌شه‌كه‌ی، كه نه‌خشاندنی 30 تابلۆی ره‌نگاوره‌نگه، رایگه‌یاند، زیاتر هه‌وڵدراوه ره‌نگه‌كان ئاوێتهبكرێن، ئه‌گه‌رچی ئه‌سته‌مه دوو هونه‌رمه‌ند رهنگهكانییان له چوارچێوه‌ی یه‌ك تابلۆ كۆ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌و پرۆژه هاوبه‌شه ئه‌و رێچكه‌یه گیراوه‌ته‌به‌ر.
روونیشی كرده‌وه، پێشتر شتێكی باو نه‌بووه هونه‌رمه‌ندان یه‌ك فڵچه به تابلۆی یه‌كتردا بهێنن، به‌ڵام ئه‌و پرۆژه‌یه كه ساڵێكه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌زموونێكی نوێیه له‌و بواره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پرۆژه‌كه له دهۆكه‌وه ده‌ستیپێكردووه و له‌وێ نمایشكراوه، روونیشی كرده‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرجار هونه‌رمه‌ند چه‌قی شاره‌كه‌ی ده‌كاته ناوه‌ندی كاره هونه‌رییه‌كانی، به‌ڵام دیسان هه‌وڵدراوه له‌وه ده‌رچین و له شارێكی دیكه‌وه ده‌ستپێبكرێت.
ئ. م