تا ئێستا زانيوته برا بچووكه‌كه‌ى هيتله‌ر كێيه
K24- هه‌ولێر
مێژوونووسێكى ئه‌ڵمانى رايده‌گه‌يه‌نێت، ئه‌دۆڵف هيتله‌ر، سه‌رۆكى پارتى نەتەوەیی سۆسیالیستی ئەڵمانیا "ئه‌ڵمانياى نازی"، برايه‌كى بچووكى هه‌بووه به‌ناوى "ئوتۆ هيتله‌ر".
ماڵپه‌ڕى "روسيا اليوم" بڵاويكردووه‌ته‌وه، هيتله‌ر، له‌ساڵى 1933-1945 كه فه‌رمانڕه‌واى ئه‌ڵمانياى كردووه، دواى چه‌ندين توێژينه‌وه و به‌دواداچوون له‌سه‌ر بنه‌ماڵه و ژيانى كه‌سايه‌تى هيتله‌ر له‌لايه‌ن مێژوونووسى ئه‌ڵمانى به‌ناوى "فلۆريان كوتانكۆ" ده‌ركه‌وتووه، له خێزانه‌كه‌ى كلارا و ئالويس، دواى ئه‌دۆڵف هيتله‌ر كوڕێكى ديكه‌يان به‌سێ ساڵ له‌دواى له‌دايك بوونى هيتله‌ر هه‌بووه، به‌ڵام دواى شه‌ش رۆژ تووشى نه‌خۆشييه‌كى كوشنده‌ى مێشك ده‌بێت و ده‌مرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، كلارا و ئالويس، شه‌ش منداڵيان هه‌بووه، سێ كوڕ و سێ كچ، ئه‌دۆڵف هيتله‌ر، چواره‌ميان نه‌بووه، به‌ڵكو سێيه‌ميانه.
ئه‌دۆلف هيتله‌ر، له 20ى ئه‌پريل/نيسانى ساڵى 1889، لە گوندی برۆنۆی سەر بە نەمسا کە شارۆچکەیەکی بچووکە و دەکەوێتە بەری رووباری ئالان کە لە ئەڵمانیاوە ھەڵدەقوڵێت و لەسەردەمی فرانسۆ جۆزیفدا لە دایک بووە.