فیلمی زاگرۆس لەھەژدەھەمین فیستیڤاڵی ئاراس لەفەرەنسا دوو باشترین خەڵاتی بەدەست ھێنا
K24 – برۆكسێل:
فیلمی زاگرۆس دوای بهدهستهێنانی خهڵاتی باشترین فیلم له سەرەتای مانگی رابردوو لە 44 ھەمین فیسیڤاڵی غێنت لەبەلجیکا، له لەھەژدەھەمین فیستیڤاڵی ئاراس لەفەرەنساش دوو باشترین خەڵاتی باشترین دەرھێنەری فیلم و باشترین بینەری بەدەست ھێنا.
بەدەست ھێنانی ئەم دوو خەڵاتە لەکاتێکدایە، بریاریشە لە 15 و 16 ئەم مانگە فیستیڤاڵی سینەما لەستۆکھۆڵم بەڕێوەبچێت وچاوەڕوان دەکرێت فیلمی زاگرۆس یەکێک لەخەڵاتەکانی پێشبڕکێی فیسیڤاڵەکە بەرێتەوە.
سەھیم عمر خەلیفە دەرھێنەری فیلمی زاگرۆس و چهند بهرههمێكی تری سینهمایی، ساڵی 1980 لەگوندی (دەرکار) نزیک زاخۆ لەدایک بووە. 16 ساڵە لەشاری لۆڤنی بەلجیکا دەژی، خوێندنی ماستەری لە بواری سینەمای لە زانکۆی (سانت لوکاس) لهشاری بروكسێل – بهلجیكا تەواو کردووە.
سەهیم عومەر خەلیفە، پێشتر لەرێگەی کورتەفیلمی "میسی بەغداد"، "وڵاتی پاڵەوانان" و "نێچیرڤانی خراپ"، 98 خەڵاتی لە فێستیڤاڵە سینەماییەکاندا وەرگرتووە. دوو ساڵ بەسەریەکەوە کورتەفیلمی "میسی بەغداد"، دواتریش "نێچیرڤانی خراپ"، لە لیستی 10 کورتەفیلمە کاندیدکراوەکان بوون بۆ خەڵاتی ئۆسکاری باشترین کورتەفیلم.