باراك ئۆباما و هاوسه‌ره‌كه‌ی روو له جیهانی سینه‌ما ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و میشێل ئۆبامای هاوسه‌ره‌كه‌ی گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "Netflix"ی سینه‌مایی ئیمزا كردووه، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنیان له چه‌ند درامایه‌كی سینه‌مایی و فیلمێكی دیكۆمێنتاری.
كۆمپانیای "Netflix" ئاشكرایكرد، باراك ئۆباما و هاوسه‌ره‌كه‌ی گرێبه‌ستێكی چه‌ند ساڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی كۆمپانیاكه‌یان ئیمزاكردووه، به‌گوێره‌ی ئه‌و گرێبه‌سته هه‌ریه‌ك له باراك و میشێل به‌شداری له ژماره‌یه‌ك زنجیره درامای سینه‌مایی و فیلمی دیكۆمێنتاریدا ده‌كه‌ن، له‌مباره‌شه‌وه باراك ئۆباما دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و باوه‌ڕی به‌هێزی به‌و وزه‌یه هه‌یه كه له چیرۆكی سنه‌ماییدا هه‌یه و مرۆڤ ده‌توانێت له‌ڕێگه‌یه‌وه هه‌نگاو به‌ره‌وپێش بنێت.
ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر به بڕیاری خانه‌واده‌ی ئۆباما له واژووكردنی ئه‌و گرێبه‌سته نیشاندا، و رایگه‌یاند: "باراك ئۆباما و هاوسه‌ره‌كه‌ی دوو درووشمی جیهانی رێز و ستایشن، هه‌روه‌ك دوو بژارده‌ی نموونه‌ین بۆ نواندنی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك كه مێژوو و جیهانیان به‌ره‌و باشتر گۆڕی".
وه‌ك ئه‌و كۆمپانیایه رایگه‌یاندووه، بڕیاره له‌داهاتوودا واده‌ی یه‌كه‌م كاركردنی هاوبه‌ش له‌نێوان خانه‌واده‌ی ئۆباما و كۆمپانیای "Netflix" رابگه‌یه‌ندرێت.
H.B