فۆتۆگرافه‌رێكی كورد له خه‌ڵاتی سێهه‌می فۆتۆگرافییه‌وه بۆ كاری سینه‌مایی
K24- هه‌ولێر:
ڕەوەند جەواد، فۆتۆگرافه‌رێكی كورده و ساڵی 1986 له شاری هه‌ولێر له باشووری كوردستان له‌دایك بووه، له‌سه‌ره‌تای لاوییه‌وه خولیای كاری رۆژنامه‌وانی و فۆتۆگرافی هه‌بووه، له‌ساڵی ٢٠٠٩ وه له‌سه‌ر سێتی فیلمه‌كانی له كوردستان ئه‌نجامده‌درێت ره‌وه‌ند كاری فۆتۆگرافه‌ری كردووه و ده‌ستی كردووه به رۆژنامه‌وانی هونه‌ری، بۆ زیاتر شاره‌زایی و خۆپێشخستن، به‌شداری له چه‌ندین خولی راهێنانی تیۆری و پراكتیكیدا كردووه له هه‌ولێر.
ره‌وه‌ند ده‌ڵێت: "له پێناو نهخولانهوهی به‌رده‌وام له‌سه‌ر چێوه‌ی بازنه‌یه‌ك و پێشخستنی هونه‌ره‌كه‌م، ساڵی ٢٠١٥ به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا هاتم و نیشته‌جێ بووم، ده‌ستم كرده‌وه به كاری هونه‌ری و دوو فۆتۆ ستۆری نوێم كردووه، دواتر نزیکەی حەوت پێشەنگام کردووەته‌وە و تا ئێستا لەو پێشەنگایانهدا هەمیشە باسی ئازاره‌كانی کوردم كردووه له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش".
ره‌وه‌ند جه‌واد جگه له كاری نووسین و فۆتۆگرافه‌ری، كاری ده‌رهێنه‌ری سینه‌ماش ده‌كات و فیلمێكی ئاماده‌كردووه و باس له کچێکی ئێزدی ده‌كات، كه فیلمێکی دیکۆمێنتەرییه، دواتر كورته دیكه‌ی ئەنجامداوه كه كۆتایی ساڵ ئاماده‌ده‌بێت.
ئه‌و باس له دوا هه‌واڵی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت: "دواین هەواڵی من دوای به‌شداریم له پێشبڕكێیه‌كی فۆتۆگرافی دێت، كه سێ تا چوار مانگ لە ئەنیستوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ کاری فۆتۆ و کەلتوور سازكرابوو، من وەک کوردێک بەشداریم لەو پێشبڕکێیەدا کرد و فۆتۆكه‌ی من، كه فۆتۆی منداڵێکی شەنگال بوو و باسی پەنابەرەکانی ناو کەمپەکان هەرێمی کوردستان ده‌كات، خه‌ڵاتی سێیەمی به‌ده‌ستهێنا و وەک کوردێک سێیەمی پێشبركێیه‌كه بووم، به‌وه‌رگرتنی پله‌ی سێهه‌م بۆ مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ بانگهێشتی واشنتۆن كراوم كه به فۆتۆكانم پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی بكه‌مه‌وه".
ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره كورده ده‌شڵێت: "من ئاواتمه هونەری کورد بەدونیا بناسێنم و لە ڕێگای كاره‌كانمه‌وه لێره پڕ به‌ده‌نگی خۆم هاوار بكه‌م و هونه‌ری کوردی بەدونیا بناسێنم، چونکە دەبێت هەموومان کار بۆ سەرکەوتوویی هونەر و کلتوور ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆمان بکەین".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "نزیکە پێنج تا شەش ستۆری فۆتۆم هەن، کاری نوێشم کورتە فیلمێک و جەند کارێکی هونەری دیكه‌یه".
ئاماده‌كردنی: كاوه حه‌مه‌د ئه‌مین - سامان عه‌لی
ئه‌ڵمانیا
H.B