به ڤيديۆ.. له ناو ياريگادا به فيشه‌كێك كوشتى
K24 – هه‌ولێر:
له كۆتايى يارييه‌كى تۆپى پێدا هانده‌رێكى مه‌كسيكى به فيشه‌كى هانده‌رێكى تيپه ركابه‌ره‌كه‌ى له ناو ياريگادا كوژرا.
رووداوه‌كه له شارى فريسنيلۆى مه‌كسيك له كاتێكدا روويدا كه هانده‌رانى تيپى دۆڕاو رژانه ناو ياريگاكه و هێرشيانكرده سه‌ر ياريزانانى تيپه براوه‌كه.
يه‌كێك له هانده‌ره‌كان به‌ردى گرته ياريزانه براوه‌كان و هانده‌رێكى تيپى براوه‌كانيش به فيشه‌كێك كۆتايى به ژيانى هێنا.
قوربانييه‌كه ته‌مه‌نى 40 ساڵه و له رێگه‌ى گه‌ياندنى بۆ نه‌خۆشخانه دوايين هه‌ناسه‌ى دا.