به ڤيديۆ.. سێوان ورده‌كارى چۆنێتى ئاگركه‌وتنه‌وه له ماڵيان و ئه‌شكه‌نجه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌گێڕێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دواى ئه‌وه‌ى سوتانى سێوان و منداڵه‌كانى كاردانه‌وه‌ى به‌رفراوانی له شه‌قامی كوردستان لێكه‌وته‌وە، كوردستان24 ورده‌كارى زياتر له باره‌ی دۆسييه‌ى سوتانى سێوان قادر و منداڵه‌كانى ئاشكرا كرد و قسه‌ى نه‌بيستراوى سێوان قادر له‌سه‌ر زارى خۆيه‌وه پێش گيان له‌ده‌ستدانى بڵاوده‌كاته‌وه.
پێش گیان له‌ده‌ستدانی، سێوان گووتویه‌تی: سكاڵام هه‌يه له‌وانه‌ى ده‌ستيان هه‌بووه له‌سوتانم و هه‌روه‌ها چه‌ند زانيارييه‌كى ساتى ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ش ده‌خاته‌ڕوو.