به سپۆنسه‌رى ميديايى كوردستان24 فيلمێكى سينه‌مايى له باره‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌ر به‌رهه‌مده‌هێنرێت
K24 – هه‌ولێر:
ده‌رهێنه‌رى بوارى سينه‌ما، سۆران ئيبراهيم، تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند، فيلمێكى سينه‌مايى له باره‌ى رووداوه‌كانی شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر و ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان به‌رهه‌مده‌هێنێت.
سۆران ئيبراهيم گوتى: ئه‌و فيلمه سينه‌ماييه به ناوى (هه‌وا فرۆش) ده‌بێت و تايبه‌ته به پرسى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و دواتريش پرۆسه‌ى داگيركردنى كه‌ركووك و رووداوه‌كانی شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر.
روونيشيكرده‌وه، له‌و به‌رهه‌مه سينه‌ماييه‌دا ستافێكى پرۆفيشناڵى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى ده‌كه‌ن و فيلمه‌كه به كامێراى پێشكه‌وتوو وێنه‌ى ده‌گيرێت و له به‌رهه‌مهێنانيدا پشت به ته‌كنيكى نوێ ده‌به‌سترێت.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، دامه‌زراوه‌ى كوردستان24، له رووى ميدياييه‌وه سپۆنسه‌رى به‌رهه‌مهێنان و نمايشكردنى فيلمه‌كه‌ى گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
بڕیاره یه‌كه‌م نمایشكردنی ئه‌و فیلمه له رۆژی 16 ئوكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ بكرێت و دواتریش له فیستیڤاڵ و بۆنه تایبه‌ته‌كاندا نمایش ده‌كرێت.