رێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بەڕێوەچوو

باشترین فیلم و ئەكتەری خەڵاتكران

aK24 – ھەولێر

دوێنێ یەکشەممە 06/01/2019، رێوڕەسمی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بەڕێوەچوو و تیایدا پێچەوانەی پشێبینییەکان فیلمی "Bohemian Rhapsody" گرنگرترین خەڵاتی بەدەستهێنا.

فیلمی "Bohemian Rhapsody" کە ژیاننامەی فرێدی مێرکوری گۆرانیبێژی گرووپی کویین دەگێڕێتەوە، گرنگترین خەڵاتی بەدەستهێنا، ئەمە لە کاتێکدایە زۆربەی شارەزاییان و ئامادەبوانی ئاھەنگەكە پێشبینیان دەکرد فیلمی "A Star Is Born" کە دەرهێنەرەکەی برێدلی کووپەره ببێتە خاوەنی ئەم خەڵاتە کە تەنها یەک خەڵاتی بە دەستھێنا، ئەویش بەھۆی میوزیکی ئەم فیلمەدا بوو كە دەنگی لەیدی گاگای لەسەر بوو.

هەروەها، فیلمی  "Green Book"بە بەدەستهێنانی 3 خەڵات بوو بە براوەی زۆرترین خەڵات لە گۆڵدن گڵۆبی 2019 لە بەشی موزیکاڵ کۆمێدی.

 ماهێرشالا عەلی ئەکتەری ئەو فیلمە خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی لە موزیکاڵ کۆمێدی بە دەستهێنا سینارستی فیلمەكە خەڵاتی وەرگرت. ئەم فیلمە چیرۆکی پیانۆژەنێکی ئەمەریکی – ئەفریقی لە کاتی رەگەزپەرەستی ساڵی 1960 لە باشووری ئەمەریکا دەگێڕێتەوە.

 جیا لەمەش،  ئەڵفۆنسۆ کوارۆن بۆ فیلمی "Roma" خەڵاتی باشترین دەرهێنەری بەدەستهێنا و وەك باشترین فیلمی بیانی دەستنیشان كرا.

یەکێکی تر لە براوەکانی گەورەی گۆڵدن گڵۆب کە پیشبێنی دەکرا لەیدی گاگا ئەم خەڵاتە بەدەست بهێنێت، گڵەن کڵۆز، ئەکتەری تەمەن 71 ساڵانی ئەمەریکی بوو، توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکی فیلمی "The Wife" بە دەست بهێنێت.

هەروەها لە ئاهەنگی ئەمساڵدا، ئەکتەرە بەریتانییەکان سەرکەوتنی باشیان بە دەستهێنا. ئۆلیویا کۆڵمەن خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن لە موزیکاڵ کۆمێدی بۆ رۆڵی یەکێک لە شاژنەکانی بەریتانیا لە فیلمی "The Favourite" بەدەستهێنا.

لە بەشی خەڵاتی زنجیرەکانی تەلەڤزیۆن، خەڵاتی باشیترین زنجیرە درا بە "The Americans".

ساندرائۆ خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی لە فیلمی "Killing Eve"  بە دەستهێنا و ریچارد مادێن خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بۆ زنجیرەی " Bodyguard" پێبەخشرا.

خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب یەکەمجار لە ساڵی 1944 بۆ زنجیرەکانی تەلەڤزیۆنی دانرا کە دواتر بۆ خەڵاتی جۆراجۆری سینەما رەچاوەکرا.