پانکیه‌کانی سنه چوونه فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فه‌جر
K24 - هه‌ولێر:
شانۆی کوردی پانکیه‌کان که له فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سه‌قز 7 خه‌ڵاتی سه‌ره‌کی به ده‌ست هێنا، بۆ به‌شداریی له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فه‌جر له تارانی پایته‌ختی ئێرانیش هه‌ڵبژێردرا.
حه‌سه‌ن ته‌ره‌قی، ده‌رهێنه‌ری شانۆكه، كه یه‌کێكه له هونه‌رمه‌ندانی شانۆی کوردستانه و تا ئێستا 9 شانۆی له هه‌گبه‌یدایه و له ده‌یان شانۆ و به‌رهه‌می سینه‌مایی و دراما، وه‌کو ئه‌کته‌ر به‌شداریی كردووه.
نووسه‌ری پانکیه‌کان "سابیر نیکبه‌خت"ـه و داڕێژه‌ری رووناکیی "حه‌مید قه‌وامی"، زاهد زه‌ندی و سومه‌ییه ره‌حیمی دوو ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کیی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ن.
بابه‌تی شانۆی پانکیه‌کان له سه‌ر ژیانی کۆڵبه‌رانی سه‌ر سنووری رۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستانه.
ئه‌م شانۆیه رۆژی دووشه‌ممه 2ـی ڕێبه‌ندان 22/1/2018 له هۆڵی "هونه‌ر" له پایته‌ختی ئێران پێشکه‌ش به لاینگرانی هونه‌ری شانۆ ده‌کرێ.
شایانی باسه فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی "فه‌جر" گرینگ‌ترین رووداوی شانۆیی ئێرانه که هه‌ر ساڵه به به‌شداریی چه‌ندین وڵاتی دونیا به‌ڕێوه ده‌چێ.