كاتێك پێیانگوت ده‌بیه پاشای وڵات هێشتا سه‌رخۆش بوو
K24 - هه‌ولێر:
ماها ڤاگیر وۆنگ كورن، جێگره‌وه‌ی شه‌رعی پادشای تایلاند، به‌ر له‌وه‌ی تاجی پاشایه‌تی بخاته‌سه‌ر و ده‌ستبه‌كاربێت، بووه‌ته جێگه‌ی ترسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی.
ماها، جێنشینی تیلاند، پێشتر سێ جار هاوسه‌رگیركردووه، ئه‌وه‌ش به گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگ داده‌نرێت بۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی وڵات و پشتیوانانی سیسته‌می پاشایه‌تی له‌و وڵاته، به‌و پێیه‌ی له داهاتوودا جێگره‌وه‌كه‌ی كێشه‌ی گه‌وره بۆ وڵات درووست ده‌كات.
جێنشینی پاشای تایلاند، داوایكردووه، رێوڕه‌سمی تاج له‌سه‌رنانه‌كه‌ی بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوابخرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌لی تایلاند پرسه‌ی باوكی بگێڕێت.
هه‌رچه‌نده شازاده كۆلێژی دانترۆنی سه‌ربازی له ئوسترالیا ته‌واو كردووه و مۆڵه‌تی فڕۆكه‌وانی و چه‌ند مێدالیایه‌كی رێزلێنانی سه‌ربازی هه‌یه، به‌ڵام له ماوه‌ی ده ساڵی رابردوو، هیچ گرنگی به ژیانی گشتی و ئه‌ركه‌كانی نه‌داوه، وه‌ك رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی ئاماژه‌ی بۆ كردووه، ده‌بووایه ئه‌و له گه‌وره‌ترین سه‌ركرده‌ی سیسته‌می پاشایه‌تی وڵاته‌كه‌ی بووایه.
شازاده‌ی جێنشینی تایلاند، له ساڵی 2007 بڕیاریدا سه‌گه‌كه‌ی، به‌ناوی فوفو، بكاته فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی تایلاند، به‌ڵام دوای ته‌نها چوار رۆژ، سه‌گه‌كه‌ی مرد و له‌سه‌ر رێوڕسه‌می ئایینی بوودایی، سووتێندرا.
شازاده‌ی جێنشینی تایلاند
پاشای پێشووی تایلاند بۆميبۆل ئه‌دۆلياديج