زانایانی شوێنەوار ناسی گومانی دۆزینەوەی گۆڕی نیڤەرتیتی دەكەن

نیڤەرتیتی بە ماناجوانەکەی هات، بەتواناترین ئافرەت بووە لە مێژووی میسر و هاوسەری ئەخناتوونی فیرعەونە و دەکاتە خەسووی توت عەنخ ئامون.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/148278e1-6fea-4beb-8a7e-9b2c858f90c8/Tut%203nx%20Amon%20Nevertiti.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

لە پارێزگای ئەقسەڕی میسڕ، زاناکانی شوێنەوارناسی، دوو ژووریان بەتەنیشت گۆڕی شا توت عەنخ ئامون دۆزیوەتەوە، کە گومان دەکەن یەکێکییان شوێنی ناشتنی شاژنە نیڤەرتیتی هاوسەری ئەمنحوتەب ناسراو بە ئەخناتوونی فیرعەون بێت.

نیکۆلاس ریفز، زانای شوێنەوارناس: "بەڵگەنامەکانمان شیکردووەتەوە، گریمانەکەم لەسر بنچینەی لێکۆڵینەوەی هەنگاو بەهەنگاوی نوسراوەکانی سەر گۆڕەکەیە، گەیشتوومەتەی ئەو ئەنجامەی لە دواوەی باکوور و رۆژئاوای گۆڕی توت عەنخ ئامون، دوو سەرچاوەی نەدۆزراوە هەن، پێشتر وام گومان دەکرد، ژووری کەرستەکانی بێت، بەڵام پێدەچێت، ئەوەی رۆژئاوا رێڕوەوێک بەروەو گۆڕی نیڤەرتیتیمان ببات لەراستیدا، گۆڕەکەی توت عەنخ ئاموون، بۆ ئەم دیاری نەکرابوو، بەڵکو سەرەتایەک بو بۆ دروست کردنی گۆڕێکی گەورەتر بۆ نیڤەرتیتی، کە تائێستا لەو بڕوایەدام لە دوای دیواری لای باکوورەوە نێژرابێت".

چەند نوسینێکی هیرۆگڵۆفی سەردەمی زێڕینی میسرییە کۆنەکان، ئەمەشییان مۆمیای شاتوت عەنخ ئاموونە.

زاناکانی شوێنەوارناسی لە میسر، دوو ژووری دیکەیان بەتەنیشت گۆڕی شا توت عەنخ ئامون دۆزیووەتەوە، کە گومان دەکەن یەکێکییان شوێنی ناشتنی شاژنە نیڤەرتیتی بێت.

زاناکانی شوێنەوارناسی لەسەرتاسەری جیهانەوە چونەتە ئەقسەڕی میسر، بۆ ئەوەی لەراستی ئەم بابەتە بکۆڵنەوە.

نیڤەرتیتی بە ماناجوانەکەی هات، بەتواناترین ئافرەت بووە لە مێژووی میسر و هاوسەری ئەخناتوونی فیرعەونە و دەکاتە خەسووی توت عەنخ ئامون.