مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەش دەكرێت
K24 - ھەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ دابەش دەكات.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە كوردستان24ی راگەیاند: "سبەی دوو شەممە 2019/4/8 مووجەی مانگی 1ی ساڵی 2019ی یەکەی 70 و 80 وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت".
گوتیشی: "تا كۆتایی ئەم ھەفتەیە مووچەی چەند وەزارەتێكی دیكەی دابەش دەكرێت".