عه‌بادى: سنوورى عێراق و توركيا كراوه ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى داواى له ئه‌مريكا و ئێران كرد، ململانێكانى خۆيان نه‌هێننه عێراق و جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه ده‌يه‌وێت له يه‌ك كاتدا دۆستى هه‌ردوو وڵات بێت.
عه‌بادى له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى "Wall Street Journal"، گوتى: هه‌مووان ده‌زانن ئه‌مريكا له شه‌ڕى داعش هاوكارى كردين، پێشوازى له پشتيوانيان ده‌كه‌ين، له‌گه‌ڵيانين، به‌ڵام داوا ده‌كه‌ين كێشه‌كانيان نه‌هێننه عێراق.
گوتيشى: سه‌پاندنى هه‌ر شتێك به‌سه‌رماندا په‌سند نييه و به هيچ جۆرێك قبوڵى ناكه‌ين.
سه‌باره‌ت به سنوورى عێراق و توركياش گوتى: پێويسته سنوورى عێراق و توركيا كراوه بێت و نابێت هه‌رێمى كوردستان ئه‌و په‌يوه‌ندييه بپچڕێنێت.
سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه‌ى له عێراق ده‌كرێنه سه‌ر هێزه ئه‌مريكييه‌كان، عه‌بادى گوتى: هه‌موو هێزه بيانييه‌كان به بانگكردنى ره‌سمى عێراق هاتوون و به‌غدا سازش له‌گه‌ڵ هيچ كه‌سێك ناكات كه ده‌ستدرێژى بكاته سه‌ر ئه‌و هێزانه.
له باره‌ى حه‌شدى شه‌عبيشه‌وه گوتى: هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌بێت لايه‌نگرى و دڵسۆزيان بۆ عێراق بێت، نه‌ك وڵاتێكى ديكه و له ژێر فه‌رمانى فه‌رمانده‌يى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كان بن، نه‌ك لايه‌نه سياسييه‌كان و هێزه بيانييه‌كان، ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه بكه‌ن، ئه‌وا به ده‌رچوو له ياسا هه‌ژمار ده‌كرێن و نابێت له ده‌ره‌وه‌ى هێزه عێراقييه‌كان هيچ هێزێكى ديكه هه‌بێت.