دەمیرتاش لە زیندانەوە گۆرانییەكی نوێی بڵاوكردەوە

kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

سەڵاحەدین دەمیرتاش بەبۆنەی رۆژی لە دایكبوونی دوێنێ 10 نیسانی2017 لەسەر لاپەڕەی خۆیی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك گۆرانییەكی خۆی بڵاوكردەوە.

گۆرانیەكەی دەمیرتاش بەناوی (باڵندەكان بفڕن) بە شێوەی دوێت لەگەڵ ھونەرمەند دیار دەرسیم پێش زیندانیكردنی گوتراوە، بەڵام بڵاوی نەكردبووەوە.

پێشتریش لە چەندین بۆنەدا بەتایبەتی لەكاتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەكانی توركیا دەمیرتاش گۆرانی گوتووە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) لە 10 نیسانی ساڵی 1973 لە پارێزگای خارپێتی باكووری كوردستان لەدایكبووە. لە 4 مانگی تشرینی دووه‌م 2016، بە بڕیاری حكوومەتی توركیا دەستگیركراوە و ئێستا لە گرتووخانەی ئەدێرنە زیندانیكراوە.