كوردێك خهڵاتى باشترين كورته فيلم له ئهمهريكا وهردهگرێت
K24 – ھەولێر
دەرھێنەرێكی كوردی رۆژھەڵاتی كوردستان، خەڵاتی باشترین كورتە فیلمی فستیڤاڵی - ساڵت فلاتس- ی ئامریکای بەدەست هێنا.
كورتە فیلمی "گەڵاكانی پاییز" لە نووسین و دەرھێنانی سامان حوسێن پوور، سینهماکاری کورد، خەڵات و نازناوی باشترین فیلمی ئەو فیستیڤاڵەی پێبەخشرا.
كورتە فیلمی گەڵاكانی پاییز، چیرۆكی ئەو كچانەیە، كە لە رێگای قوتابخانە تووشی كێشە دەبن و بەھۆی كێشە كۆمەڵایەتییەكانەوە واز لە خوێندن دێنن.
سامان حوسێن پوور، دەھێنەری سینەما، خەڵكی شاری سەقزی رۆژھەڵاتی كوردستانە و تا ئێستا چەندان كورتە فیلمی بەرھەمھێناوە و چەندان خەڵاتی لە فیستیڤاڵە جیھانییەكاندا بەدەستھێناوە.