پێش نەورۆز ئینسا لە هەولێرە
K24 – ههولێر:
گۆرانيبێژى ئەلبانى (ئینسا) رۆژى 17/03/2019 له هوتێل رۆتانا لە شاری هەولێر كونسێرتێك ئەنجام دەدات.
ئینسا وەک گۆرانیبێژێکی شێوازی پۆپ ستار، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواداری زۆری هەیە و یەکەمجارە دێتە هەرێمی کوردستان.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئینسا لەبارەی کۆنسێرتەکەی لە شاری هەولێر پۆستێکی کردووە و تیایدا نووسیویەتی: "یەکەمجارە دێمە کوردستان، زۆر دڵخۆشم".
لە هەرێمی کوردستان ئەو خانمە گۆرانیبێژە هەوادارێکی زۆری هەیە و پێش ئینساش، چەند خانمە هونەرمەندێکی وەک نانسی عەجرەم، نەجوا کەرەم، مریەم فارس، حەسنا مەتەڕ و دیانا کەرەزۆن و چەند هونەرمەندێکی دیکە کۆنسێرتیان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە.
ئینسا لە ساڵی 1995 لە تیرانای پایتەختی ئەلبانیا لەدایکبووە و لە ساڵی 2014 بەرهەمی A po t'pëlqen بڵاوکردەوە و لە ماوەی 24 کاتژمێردا، 100 هەزار بینەری لە سایتی یوتیوب تێپەڕاند، هەر بەهۆی ئەم بەرهەمەش، بووە کەسێکی ناودار.
ئەو خانمە گۆرانیبێژە، خاوەنی 22 گۆرانییە و چەند خەڵاتێکی هونهری لە وڵاتی ئەلبانیا بەدەستهێناوە؛ دواین بەرهەمیشی لە ساڵی 2018 بە ناوی Rendez Vous بڵاوکردووەتەوە.
H.J