لە گوندێكی باكووری كوردستان 16 شوێنەواری مێژوویی ھەن

كلێسایەكی دوو ھەزار ساڵەش لێرە ھەیە، دەگوترێ لەحەسەن كێف راھیبێك ئاشقی كچێك دەبێ پاشان ناچاری كۆچ دەبێت، دێتە ئێرە، راھیبە ئاشقەكە ئەو كلێسایەی دروست كردووە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/fa2985cb-8aef-4e2a-b8bc-d923bbe02434/Kercus%20Deverk%20Mejuiye.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

لەكۆی 16 ئاشی ئاو و كلێسایەكی مێژوویی گوندی گونولوی سەر بەباتمانی باكووری كوردستان، تا ئێستا تەنیا دوو ئاش خراوه‌ته‌ ژێر چاودێریی و پاراستنی وەزارەتی گەشتیاری توركیا، ئەو ھەنگاوە دوای هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆری خەڵكی دەڤەرەكە بەدی ھات .

حفزڵڵا ئیسشق موختاری گوند دەڵێت: "مێژوی ئاشەكانی ئاو زۆر كۆنە، 16 دانە لەو گوندە ھەن، كاتی خۆی ئەو ناوچەیە شوێنێكی پیشەیی بوو، ھێندەی ئاشی ئاو تێدابوو، 24 كاتژمێر كاریانكردووە، زۆر قەرەبالغیش بوون، لە سەرەتای 1990 دا لەكار كەوتن، كلێسایەكی دوو ھەزار ساڵەش لێرە ھەیە، دەگوترێ لەحەسەن كێف راھیبێك ئاشقی كچێك دەبێ پاشان ناچاری كۆچ دەبێت، دێتە ئێرە، راھیبە ئاشقەكە ئەو كلێسایەی دروست كردووە، ھەربۆیە ناوی دێر دلیان بەو گوندە وە ناوە،

بەڕێوەبەری گەشتیاری باتمان ھەنگاوێكی بۆ پاراستنی ئاسەوارەكان ھەڵھێناوە بەڵام نەك بۆ گشتی، بەڵكو بۆ بەشێكی".

محەممەد ئیحسان بەڕێوەبەری گەشتیاری باتمان دەڵێت: " گوندی گونولی گوندێكی مێژووییمانە، تەنھا ئاشەكانیش نا، بەڵكو زۆر بناغەی دیكە و كلیسەكەی مێژویین، ھەروەھا سازكردنی خانووەكان و سروشتی گوندەكە جوانیەكی دیكەی گوندەكەن، ئێستاش كارەكانمان تەواو كردوون بۆ پاراستنی دوو كلێسا، ھەروەھا بڕیاری پارستنی تایبەتیش بۆ كلێسە و ئاشەكانی دیكە دەردەخەین".

گوندی گونولو نزیكەی شەش سەد كەسی لێدەژین و قوتابخانەی ناوەندیشی تێدایە.