سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه
عه‌بدولخالق مه‌سعوود سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه به توندی وه‌ڵامی میدیاكانی عه‌ره‌بی عێراقی ده‌داته‌وه كه گوایه ئه‌و سه‌رۆكه كورده پشتگیری له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ناكات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 25 ئه‌یلوولی 2017، عه‌بدولخالق مه‌سعوود سه‌رۆكه كورده‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له باره‌ی ئه‌و له میدیاكان و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌گوترێت دووره له راستی.
عه‌بدولخالق مه‌سعوود ده‌ڵێت: من ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر ده‌نگم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داوه و، ئاماده‌م پۆستی سه‌رۆكایه‌تی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقیش به قوربانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌م.
عه‌بدولخالق مه‌سعوود زیاتر ده‌ڵێت: هه‌ركاتێك سه‌ركردایه‌تی كورد داوام لێبكات له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بكشێمه‌وه، راسته‌وخۆ بڕیاره‌كه قبوڵ ده‌كه‌م، چونكه من سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به هه‌زاران پۆست و پله و پایه له ده‌ره‌وه‌ی نیشتیمانه‌كه‌م ناگۆڕمه‌وه.
عه‌بدولخالق مه‌سعوود راستی و دروستی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه له به‌شێك له میدیاكانی عه‌ره‌بی عێراقی بڵاو بۆته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و كاره‌ی كردووه له وڵاتی به‌لجیكا نیشته‌جێیه و په‌یوه‌ندیم پێوه كردووه و ئاگادارم كرده‌وه به‌هۆی ئه‌و درۆیه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌م، بۆیه راسته‌وخۆ له ترسان پۆسته‌كه‌ی سڕییه‌وه و داوای لێبوردنیشی كرد، به‌شێكیش له میدیاكان ئه‌م هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوه‌یان بڵاو كرده‌وه.
عه‌بدولخالق مه‌سعوود پێشتر جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر بووه، له 2004 بووه لێپرسراوی دارایی بووه له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، دواتر له 2011 بۆته جێگری سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، له 2014 به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان بووه سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، له‌سه‌رده‌می ئه‌و سه‌رۆكه كورده ئابلووقه‌ی وه‌رزشیش له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌ڵگیرا، هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش ناسناوی پاڵه‌وانییه‌تیی تازه‌پێگه‌یشتووانی ئاسیای برده‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ندان ناسناوی دیكه.