به هۆى زۆرى ده‌ستدرێژى سێكسييه‌وه فێستيڤاڵى گه‌وره‌ى ميوزيكى سويد هه‌ڵوه‌شايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رێكخه‌رانى فێستيڤاڵى گه‌وره‌ى ميوزيكى سويدى (Bråvalla) بڕيارياندا چالاكييه‌كانيان به ته‌واوى راگرن، به هۆى زۆرى حاڵه‌ته‌كانى ده‌ستدرێژى سێكسى له فێستيڤاڵه‌كه‌دا.
سايتى (Breitbart) له زارى يه‌كێك له نوێنه‌رى لايه‌نه رێكخه‌ره‌كانى فێستيڤاڵه‌كه بڵاويكرده‌وه، كه وتوويه‌تى: "هه‌ستمان به خه‌مبارييه‌كى زۆر كرد، كاتێك ئه‌و بڕياره‌مان دا. به‌داخه‌وه نه‌مانتوانى وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌مانويست و پێويست بوو فێستيڤاڵه‌كه رێكبخه‌ين".
ئه‌و نوێنه‌ره باسى له‌وه‌شكردووه، گێچه‌ڵ و ده‌ستدرێژى سێكسى بۆ سه‌ر ئافره‌تان، "كێشه‌يه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تى گشتييه له سويد و ته‌نيا كێشه‌ى فێستيڤاڵه‌كه نه‌بووه".
له ساڵى رابردوودا، له فێستيڤاڵه‌كه‌دا (11) حاڵه‌تى ده‌ستدرێژى سێكسى تۆماركران، كه (3) حاڵه‌تيان مردن و دواتر تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگيركران. ساڵى پێشووتريش، (40) ئافره‌ت سكاڵايان تۆمار كردبوو و به پۆليسيان راگه‌ياندبوو، رووبه‌ڕووى گێچه‌ڵ و ده‌ستدرێژى بوونه‌ته‌وه.
ئه‌لكسه‌ندرا لارسۆن، يه‌كێك له قوربانييه‌كانى گێچه‌ڵ بووه و به ميدياى وڵاته‌كه‌ى راگه‌ياندووه، "گومانم له په‌نابه‌ره‌كانه، نه‌مده‌ويست باسى بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه راستييه".
له 2017دا، چالاكى ژنان، ئيما كنجارى، كه ناسراوه به هه‌وڵه‌كانى بۆ يه‌كسانى نێوان ژن و پياو رايگه‌ياندبوو، پلانم هه‌يه فێستيڤاڵێكى ميوزيك رێكبخه‌م بۆ ئافره‌تان و رێگه‌ش نه‌ده‌ين هيچ پياوێك بێته فێستيڤاڵه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستدرێژى و گێچه‌ڵى سێكسى روونه‌ده‌ن.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر