فڕۆکەوانێک لە کاتی ئەرکەکەیدا خەوی لێدەکەوێت

لێکۆڵینەوەکان لەسەر رووداوەکە دەستپێکردووە

K24 – هه‌ولێر:

فڕۆکەوانێک لە کاتی ئەرکەکەیدا خەوی لێدەکەوێت و کاتێک بەهۆش دێتەوە، فڕۆکەکەی 46 کیلۆمەتر شوێنی مەبەستی تێپەڕاندووە.

فڕۆکەکە لە هەرێمی تاسمانیا بەرەو دوورگەی پاشا لە وڵاتی ئوستراڵیا بەڕێکەوتووە، بەڵام پێش ئەوەی بگاتە شوێنێ مەبەست خەوی لێکەوتووە، ناچار دوای تێپەڕینی 46 کیلۆمەتر گەڕاوەتەوە.

لە ئێستادا مەکتەبی گواستنەوەی سەلامەتی ئوستوراڵیا لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە دەکەن.

مەکتەبەکە رووداوەکەی بە مەترسیدار داناوە و دەڵێن تا بەهاری ساڵی داهاتوو ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بڵاوناکەنەوە.

سەرچاوە: پێگەی ئەلیکترۆنی  ئوسترەیڵیان