12هەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان دەستیپێكرد

42گرووپ بەشداری دەكەن
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

دوازدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بە کەرنەڤاڵی گرووپە بەشدارەکانی ئەم فێستیڤاڵە و بەڕیوەبردنی چەندین رێوڕەسمی جۆراوجۆر دەستی پێکرد.

لەم فێستیڤالەدا 42 گرووپی هونەری لە سەرانسەری ئێران و پێنج وڵاتی دیکەوە لە ماوەی پێنج رۆژ دا بەرهەمە هونەرییەکانیان پێشکەش دەکەن.