ئينفۆگرافيك.. سه‌باره‌ت به په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كانى نێوان ئێران و سعووديه
K24- هه‌ولێر
له‌و ئينفۆگرافيكه‌دا ته‌واوى ورده‌كارييه‌كان سه‌باره‌ت به په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كانى نێوان ئێران و سعووديه له‌نێوان ساڵانى 2014- بۆ 2015 ده‌خاته‌ڕوو، هه‌روه‌ها جۆرى ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته و ئاڵوگۆڕى پێكردنى، روون ده‌كاته‌وه.
رۆژى شه‌ممه 2ى كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2016 وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعوودییه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، 47 كه‌س به‌تۆمه‌تی تیرۆر‌و چه‌ند تاوانێكی دیكه له سێداره دراون، كه یه‌كێكیان نمر باقر ئه‌لنمره.
دوای راگه‌یاندنی له‌سێداره‌دانی ئه‌لنمر ناڕه‌زایی هاووڵاتیانی شیعه ئایینزای چه‌ند وڵاتێكی لێكه‌وته‌وه، هه‌رله‌و چوارچێوه‌یه‌دا هاووڵاتیانی ئێران رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زاییان دژی له‌سێداره‌دانى ئه‌لنمر ده‌ربڕی.
له‌دوای له‌سێداره‌دانی ئه‌لنمر كه‌سایه‌تی ئایینزای شیعه له سعودییه، ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له سعوودییه كرد و رایگه‌یاند، ئه‌و كرده‌وه‌یه به بێ باجی قورس تێپه‌ڕنابێت.
هه‌ر بۆيه له ئێستادا په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كانى نێوان ئه‌و دوو وڵاته راگيراوه، كه‌وتوونه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى يه‌كترى.