كتێبی ریفراندۆم كه‌وته به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ران
K24- هه‌ولێر:
"سه‌ركه‌وتنی ئیراده و پارێزه‌ری داهاتووی گه‌لێك"، دووه‌م گوزارشته كه دوای زاراوه‌ی "ریفراندۆم" له‌سه‌ر به‌رگی كتێبێكی تازه چاپكراو نووسراوه. ئه‌و كتێبه‌كه له نووسین و ئاماده‌كردنیی كوردۆ شابانه و به هاوكاری ده‌سته‌ی رێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان چاپكراوه، وه‌ك به‌شێك له پڕۆژه‌ی هاوكاری چاپكردنی به‌رهه‌می نووسه‌رانی گه‌نج خراوه‌ته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.
ناوه‌ڕۆكی كتێبی ریفراندۆم، له دوو توێی 188 لاپه‌ڕه‌دا نووسراوه‌ته‌وه و له چه‌ند بابه‌تێكی جیاوازدا چه‌مك و بنه‌ماكانی ریفراندۆم و ده‌وڵه‌تداری و مافی كورد بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی و توانای گه‌لی كورد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات شرۆڤه كراوه.
كتێبه‌كه جگه له‌وه‌ی باس له ناسیۆنالیزمی كورد دوای ریفراندۆم ده‌كات، تیشكیش ده‌خاته سه‌ر چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ئاماژه به جیاوازی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ناسنامه‌ی گه‌لی كورد ده‌كات و هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه ده‌خاته‌ڕوو، كه مافی ئه‌وه به كورد ده‌ده‌ن وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ببێته خاون ده‌وڵه‌ت.
له ناوه‌ڕۆكی په‌رتووكه‌كه‌دا نه‌ك ته‌نیا گه‌لی كورد، به‌ڵكو باوه‌شێك بۆ زۆربه‌ی گه‌لانی ژێرده‌ستی جیهان، وه‌ك: "كشمیر" ئه‌مازیغ و ..هتد" كراوه‌ته‌وه، وێڕای به‌راوردكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته تازه دامه‌زراوه‌كان و گه‌لانی ئه‌و هه‌رێمانه‌ی جیهان كه هێشتا ژێرده‌ستن.
ئاماژه‌دان به‌و سته‌مكاری و ناپاكیانه‌ی به‌درێژایی مێژوو به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد كراوه، رووبه‌رێكی دیكه‌ی په‌رتووكه‌كه‌ی داگرتووه و به‌وردی باسی لێوه كراوه.
H.B